Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 9 FEB 2025 08:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەت ڕێگاکانى هەورامان نۆژەن دەکاتەوە
| KDP.info


هەورامان - KDP.info - حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە گوژمەیەکی زۆر، بۆ گرنگى دان بە ناوچە گەشت و گوزارییەکان و پاراستنى گیانى هاووڵاتییان لە هەر ڕووداوێکى هاتوچۆ، ڕێگاى  (بیارە _ تەوێڵە) نۆژەن دەکاتەوە و ڕێگاى گەڕیان لە ناو تەوێڵە قیڕدەکات، بەڕێوەبەرى ناحیەى بیارەش ئاماژەی بە گیروگرفتی ڕێگاوبانەکانی سنوورەکەی کرد.

حەمید بارام بەڕێوەبەرى ناحیەى بیارە بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: بە سێ دەرخستە نۆژەنکردنەوەى ڕێگاى (ناحیەى بیارە _ تەوێڵە) دراوە بە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕەزامەندى لەسەر هەرسێ قۆناخەکەى کراوە، ئێستا ڕەزامەندى قۆناغى یەکەمى هاتووەتەوە بۆ قیڕکردنى نێوان بیارە و گوندى بەڵخە، بە بوودجەى ١٥٣ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دینارە.

حەمید بارام گوتیشی: "قۆناغى دووەم لە گوندى بەڵخە بۆ گوندى بەڵخە سۆسەکانە بە بوودجەى ٥٣ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، هەوڵەکان چڕ بوونەتەوە بۆ ئەوەى بتواندرێت بەردەوامى بدرێت بۆ نۆژەنکردنەوە و قیڕکردنى تەواوى ڕێگاى بیارە بۆ تەوێڵە، ئەو ڕێگایە گرنگە بۆ هەورامان".

پێشتر کێشەی ڕێگاوبانمان هەبوو، ئێستا ڕێگاى گەڕیان لە تەوێڵە جێبەجێ کراوە، بوودجەکەى ٢٤٩ ملیۆن دینار بوو، پانى ڕێگاکە ١٥ مەتر دەبێت، ئێمە وەک ناحیەى بیارە بەدواداچوونمان کردووە، سوپاسی وەزارەت و بەرپرسانى ئیدارەى هەڵەبجەش دەکەین هاوکارمان بوون بۆ جێبەجێ کردنى پڕۆژەکان".

عەزیز ڕەسووڵ
 




دوایین هەواڵەکان

نەجوە کاکەیی: سوورین لەسەر یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان

SATURDAY, 08 FEBRUARY 2025 17:02:37

بەغدا-KDP.info- لە ماوەی ڕابردوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سێ پڕۆژەیاسا دەنگیان لەسەر درا، بەڵام لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێکی شیعە، دادگای فیدراڵی کارکردن بە یاساکانی ڕاگرت. لەمبارەیەوە پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت "سوورین لەسەر گەڕاندنەوەی زەویوزارەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی خۆیان."

ھێمن ھەورامی: لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووینەوە

SATURDAY, 08 FEBRUARY 2025 16:02:51

ئەمریکا-KDP.info-   ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی  رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە لەسەر دۆخی سوریا و ئاسایشی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووینەوە.

 
د.ڤیان سەبری: دوای ڕاگرتنی نەوت، عێراق گۆڕانکاریی لە ڕێککەوتنەکاندا کرد

SATURDAY, 08 FEBRUARY 2025 15:02:28

ئەوروپا -KDP.info- لقی ٦ی ئەوروپای پارتی  دیموکراتی کوردستان، سیمینارێکی لە ڕێگەی وێبینارەوە بۆ د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی پرسی مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە برد، ناوبراو تیشکی خستە سەر ڕێککەوتنی ھەولێر و بەغدا لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی سوودانی و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان." 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

SATURDAY, 08 FEBRUARY 2025 15:02:37

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە 2/8 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

هێز و دەسەڵاتخوازی بە ڕێکەوت و بە ئەنقەست

SATURDAY, 08 FEBRUARY 2025 15:02:07

فازڵ میرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact