Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 22 DEC 2024 09:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی و جێگری کۆنسوڵی کۆماری پۆلۆنیا دەکات
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، بە ئامادەبوونی بەرپرسی دێسکی ئەوروپای پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان کرد لە دۆمینیک مۆشیاو، کۆنسوڵی گشتی کۆماری پۆلۆنیا لە هەرێمی کوردستان و جێگری تازەی کۆنسوڵ میخاو ڤۆژنیاتسکی.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، بە ئامادەبوونی ئەمیر جەرگیس، بەرپرسی دێسکی ئەوروپای پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان کرد لە دۆمینیک مۆشیاو، کۆنسوڵی گشتی کۆماری پۆلۆنیا لە هەرێمی کوردستان و جێگری تازەی کۆنسوڵ میخاو ڤۆژنیاتسکی. بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر دوا پەرەسەندنەکانی تایبەت بە پرۆسەی سیاسی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە کاتێکی گونجاودا و دوا پێشهاتەکان لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی دۆستانەی نێوان کۆنسوڵگەری کۆماری پۆلۆنیا و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی سوودبەخشیان ئەنجام دا بۆ باسکردنی چەندین بابەتی جێی بایەخی نێوان هەردوو لا. کە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ویستی (پ.د.ک) و هەرێمی کوردستانی خستەڕوو بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ گەل و کۆماری پۆلۆنیا دا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی کۆنسوڵگەری گشتی کۆماری پۆلۆنیا و بەتایبەتیش دەستبەکاربوونی جێگری تازەی کۆنسوڵی گشتی کرا.

هه‌روه‌ها ڕوانگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر دواین پێشهاتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەتایبەتیش ئەو مشتومڕ و پێشێڵکارییانەی کە لە پەرلەمانی عێراق لە بابەت شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕکردنی مادە دەستوورییەکانی تایبەت بە بودجە و پاشەکەوتی مووچە و میکانیزمی پرسی هەناردەکردنی نەوت و غاز و ڕێکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵێک بابەتی هەستیاری تر کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لێکدانەوەی سیاسی جیاجیای بۆ کرا لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا و دیدگای پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەسەر بودجەی تازەی عێراق و هەوڵی نەزۆکی هەندێک لایەنی سیاسیی تر بۆ کەمکردنەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان  و سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێم لە ناو بودجەی عێراق  بەدوای خۆیدا هێنا شێکردنەوەی پێویست خرایە ڕوو.  

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر زیاتر نزیکبوونەوەو دۆزینەوەی دەرفەتی هاوبەش و گرنگیدان بە پەرەپێدانى پەیوەندی دوولایەنە و بەتایبەتی گەشەپێدانی پەیوەندىیەکانی سیاسی، زانستی، بازرگانى و ئابوورى و هاندانی کۆمپانیەکانی پۆلۆنیا بۆ وەبەرهێنان لە هەرێم و سوود وەرگرتن لە پسپۆری کۆماری پۆلۆنیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و ئالۆگۆڕی شاند لە چەندین بواردا لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری پۆلۆنیا تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

کۆنسوڵی گشتی کۆماری پۆلۆنیا ڕوانگەی وڵاتەکەی لەسەر پرسەکانی ئەورووپی و جیهانی و بەردەوامی شەڕی نەگریس لە ئۆکراینا و دۆخی مرۆیی ئاوارەکانی جەنگ، هەروا پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێم لە چەندین بواردا خستەڕوو و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا لە هەموو بوارەکانی جێی بایەخی نێوان هەردوو لا و بە گەشبینییەوە دەڕواننە بەرەوپێشەوەچوونی ئاشتی و پرۆسەی سیاسی ناوخۆیی و ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان و بووژاندنەوەی هەرێم لە ناوچەکە دا، هیوادارن کە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵ دا هەرێمی کوردستان ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی دەستەبەر بکرێن و کێشەکانی سیاسی و دەستووری و ئابووری نێوان بەغدا و هەولێر لە ڕێگەی دیالۆگ و لێک تێکگەییشتن و لەسەر بنەمای یاسا و ڕێسا و دەستوورەوە چارەسەرییان بۆ بدۆزرێتەوە.

لە ئالۆگۆڕکردنی بیرۆڕا لە نێوان پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) و کۆنسوڵگەری گشتی کۆماری پۆلۆنیا لە هەرێمی کوردستان دا لەسەر پرسە گەرمەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە وزە و نەوت و گازی هەرێم و کێشەکانی ئاساییش و سەقامگیری ناوچەکە هەردوو لا هاوڕا بوون و جەختیان کردەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کات دا و خوازیار بوون کە بۆ پێشکەوتنی پرۆسەی سیاسی و دیمۆکراسی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان پێویستە وڵاتانی دۆست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆل ببینن لە سەرخستنی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئایندەدا و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی سیاسی و دەستووری لە نێوان هەولێر و بەغدا. 

کۆماری پۆلۆنیا لە ٢٠١٢وە خاوەنی کۆنسوڵگەری یە لە هەرێمی کوردستان و بۆ چەند ساڵێک دەبێت کە بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بۆ کۆنسوڵگەری گشتی جێبەجێ کردووە و لە چەندین بواردا گەشەی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم دا داوە و گرنگی بە پەیوەندییەکانی سیاسی، ئابووری و بازرگانی ،زانستی، کەلتووری، هاوکاری مرۆیی داوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا، هەردوو هەرێمی کوردستان و هەرێمی ماوا پۆڵسکا لە نۆڤەمبەری ٢٠١١ وە ڕێککەوتنی لێک تێکگەیشتنیان لە نێوانیان دا واژوو کردووە، هەروا لە چوارچێوەی بەشداری کۆماری پۆلۆنیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی تیرۆر دا شانبەشانی وڵاتانی تری ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا هاوکاری و پشتگیری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە لە بنبڕکردن و تێکشکاندنی ڕێکخراوی تێرۆریستی جیهانی داعش لە کوردستان و لە ساڵای ڕابردوودا چەندین جار شاندی فەرمی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری پۆلۆنیای کردووە و چەندین شاندی ئاستبەرزی پۆلۆنی لە بواری سیاسی، ئابووری و هاوکاری مرۆیی و زانستی و... سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 22:12:35

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری دەستنیشانکراویی ئاسایشی نیشتمانیی لە حکوومەتی داھاتووی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد.

پۆلیسی هەولێر له‌ ڕێگه‌ی KDPیه‌وه‌ هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدات

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 20:12:53

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدات و وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، لە کاتی بوونی هەر تاوانێکدا، هاووڵاتیان دەتوانن بە زووترین کات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسەوە بکەن.

 
پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی عەمید (فەرھاد محەممەد) جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact