بەداخەوە چەند هەفتەیەکە هەندێک فراکسیۆن، بەتایبەتیش یەکێتی، لەپێناو تێپەڕاندنی پلانگێڕییەکانیان لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بە پاساوی مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکان، هاتوون بڕگەیەکیان هێناوە و ناویان ناوە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە و خەڵکییان پێ سەرقاڵ کردووە، ئەم بڕگەیە بەبێ تەرخانکردنی پارە بۆی هیچ بەهایەکی نییە، بەڵکوو ئەگەر بەو جۆرە تێپەڕێ، کێشە بۆ خودی مووچەخۆرانیش دروست دەکات، چونکە دەستی حکوومەت لە دابەشکردنی مووچەی مانگانە دەبەستێت، چونکە ئەو پارەیەی دەستی دەکەوێ بەشی هەموو خەرجییەکان ناکات.
فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ مووچەخۆراندا راستگۆیە و نایەوێ بە شتی ناڕاست هەڵبخەڵەتێن، بەڵکوو هەموو هەوڵێک دەدات لە بودجەدا پارە بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بکرێ.
مەریوان قەرەنی
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
٩ی ٦ی ٢٠٢٣