هەولێ ر-KDP.info- دوای كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاره ده‌ست به ئاماده‌كاری بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌و ماوه‌ی دیاری كراوه ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن بكرێت.
ڕۆژی 22ی 5ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستانی كارا كرده‌وه، ئه‌وه‌ش به ده‌نگی 58 ئه‌ندامی په‌رله‌مان و دواتر له ڕۆژی 23ی مانگ، واته ڕۆژێك دوای بڕیاری په‌رله‌مان له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان) ده‌قی بڕیاره‌كه بڵاو كرایه‌وه و هه‌مان ڕۆژ نووسراو له په‌رله‌مانه‌وه كرا بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌فه‌رمی كارا كراونه‌ته‌وه و بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تازه له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه، بچنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كوردستان و سوێندی یاسایی بخۆن، به‌م پێیه هه‌ر 9 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ده‌توانن كاری خۆیان بكه‌ن، وا بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌سته‌ی نوێی كۆمسیۆن یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، به‌پێی زانیاریی مالپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌فته‌ی داهاتوو ڕۆژی یه‌كشەممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له بینای كۆمسیۆن به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دانانی نه‌خشه‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه كه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئاماده بن و بتوانرێت نیساب ته‌واو بكرێت، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویسته حزبه‌كان ئاماده بن تا كاره‌كانی كۆمسیۆن به خێرایی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و بڕیاره ڕۆژی شەممه گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌م به‌شداریكردنه هه‌ڵویستی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''بڕیاری فەرمیی پەرلەمانی کوردستان‌مان لەبارەی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پێ گەیشتووە و له‌دوای ئه‌و نووسراوه‌وه كۆمیسیۆن ده‌ست ده‌كات به ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مان به نسبه‌ت كۆمسیۆن گرنگ بوو کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن داوای نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بووە، چونكه فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ نووسراوی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، بڕیارەکە لە دوو بڕگەی سەرەکی پێک هاتووە، بڕگەی یەکەم تایبەتە بە بەردەوامبوونی هەر حەوت ئەندامەکەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و بڕگەی دووەمیشیان، دوو کەسی دیکە وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەستنیشان کراون و ئێستا ئەنجومەن بە نۆ ئەندام کارا کراوەتەوە و ئێمه پابه‌ندین به بڕیاری په‌رله‌مان و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و ده‌ست ده‌كه‌ین به ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان سه‌ره‌تا بابه‌تی كارگێڕی و دارایی گرنگه، له‌وانه پرسی ئامار و داتا‌و و سه‌رژمێری و ژماره‌ی دانیشتوان و كارتی ده‌نگدان دواتر گرنگه حكوومه‌ت بودجه‌یه‌ك بۆ كۆمسیۆن دیاری بكات.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: لایه‌نه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به ئاماده‌كاریی گفتوگۆ و دانانی به‌رنامه‌ی خۆیان كه چی بكه‌ن، ئێمه‌ش له كۆمسیۆن خه‌ریكیی ئاماده‌كاریی خۆمان ده‌بین و ئێستاش ڕاسته ماوه‌ی 6 مانگمان داناوه بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هیشتا كات ماوه و ده‌رفه‌ت هه‌یه، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپاردووە، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆن بکەن بۆ ئەوەی باشترین ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بکرێت، جگه له‌وه‌ش ئێمه له ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنمان كردووه و ئامارێكی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه و كارمان له‌سه‌ر كردووه ئه‌گه‌ر ویستی سیاسییش ئه‌وه بێت ئاماری به‌غدا به‌كار بهێنرێت لاریمان نییه.
بەڵام وەکو خۆی ئاماژەی پێ دا: ویستێک لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە هەیە بۆ ئەوەی تۆماری بایۆمەتریی عێراقی بەکار بهێندرێت و "ئێمەش پێمان باشە بەکار بهێندرێت و ئاسانکاریی زیاتر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکات".
هه‌ر له‌م باره‌وه، ئیدریس ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌بێت ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بكرێت و هیچ به‌ربه‌ستێكی یاسایی و قانوونی نه‌ماوه و كۆمسیۆن كارا كراوه‌ته‌وه ده‌بێت ئاماده‌كاری بكرێت له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان کاراکردنەوەی کۆمسیۆن زۆر پێویست و گرنگ بوو، چونکە هەڵبژاردن بەبێ کۆمسیۆن ناکرێت، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی بکرێت، پێویستە شەش مانگیان لەبەردەست هەبێت، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بزانین ماوه ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمسیۆن كاتی له‌به‌رده‌سته.''
گوتیشی: گرنگ بوو كه شه‌رعیه‌ت بدرێته‌وه به كۆمسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆی بكات و ناکرێت لە کوردستان هیچ دامەزراوەیەک بکەینە قوربانیی سیاسەتی حزبێک و کێشە و ململانێی حزبێک کە کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌سه‌ر نه‌بوونی شه‌رعیه‌تی كۆمسیۆن تێ په‌ڕیوه و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش سه‌ر به په‌رله‌مانه ئه‌ركی په‌رله‌مان بوو ده‌ستوبرد بكات و شەرعیەتی پێ بدەین لەسەر بنەمای یاسایی.
گوتیشی: گرنگه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی بكرێت پارتی بیانووی هه‌مووی بڕیوه له سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان كاری كردووه، ناكرێت هیچ هێزێك ڕێگا به خۆی بدات له‌مپه‌ر دروست بكات، چونکە بەربەستی یاسایی‌ی بەردەم هەڵبژاردن پێویست بوو جارێکی دیکە کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، بۆیە ئێستا کۆمسیۆن دەتوانێت کاری ئاسایی و یاسایی‌ی خۆی جێبەجێ بکات.