هەولێر-KDP.info- لە سنووری ناحیەی گەڵاڵە لە دەڤەری باڵەكایەتی، لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، سبەی ئاهەنگێكی فراوان ئەنجام دەدرێ.
ئاهەنگەكە كاتژمێر(3)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 25ی5ی2023 لە ناحیەی گەڵاڵە لە (47)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەند چالاكییەك پێشكەش دەكرێ.