ئەورووپا -KDP.info- لقی 6ی ئەورووپای پارتی دیموكراتی كوردستان وێبینارێكی بۆ پ. ی. دكتۆر شێرزاد زهكهریا، مامۆستای مێژوو له زانكۆی زاخۆ و پسپۆڕی مێژووی هاوچهرخی عێراق ڕێک خست لهژێر ناونیشانی "كورد له نێوان دوێنێ و ئهمڕۆ له دهوڵهتی عێراقدا".
د. شێرزاد زهكهریا ئاماژهی به مێژوویەکی پڕ له ململانێی نێوان كوردستان و دهوڵهتی عێراقی كرد و گوتی: بەر لە ساڵی ١٩٢٠ هیچ وڵاتێك نهبووه به ناوی عێراق، ئهم پڕۆسهی دهوڵهتسازییه بێبنهمایە کاریگەرییە نەرێنییەکانی تا ئێستا ماون لەسەر ئێمەی کورد.
ئاماژەی بەوەش دا: دروستکردنی عێراقی نوێ لەسەر دوو مەرج بوو کە بریتی بوون لە پاراستنی مافی کورد و بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم دوای کۆتاییهاتنی ئینتیدابی بەریتانیا کە بەداخەوە کورد نەیتوانی ئەو پابەندییەی دووەم پڕاکتیزە بکات و ئێستاش ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو مەرجە جێبەجێ بکات.
میوانی وێبیناری لقی ٦ هاوکات گێڕانەوەیەکی مێژوویی لەسەر هەوڵەکانی کورد بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد لەگەڵ بەغدا پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لە سییەکانی سەدەی ڕابردوودا هەر ٦ نوێنەری کورد لە بەغدا داوایەکی فەرمییان پێشکەشی حکوومەتی عێراق کرد و داوایان لێ کرد ویلایەتی کوردستان پێک بهێنرێت و سەرۆکی بۆ دابنرێت و زمانی کوردی تێیدا فەرمی بێت.
دکتۆر شێرزاد زەکەریا باسی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کرد و بە وەرچەرخانێکی تازەی پێگەی کورد لە عێراق و ناوچەکەدا ناوی برد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بارزانیی نەمر توانیی هەموو کورد یەک بخات و چارەسەری پرسی کورد و گەیشتن بە سەربەخۆیی بکاتە گوتاری کورد بەگشتی و لەژێر چەتری کوردایەتیدا هەموو لایەك کۆ بکاتەوە.
لە وێبینارەکەدا دكتۆر شێرزاد به گومانهوه باسی ڕووداوەکانی عێراق و ناوچەکەی کرد و گوتی: ئێمهی كورد پێویسته لهو گۆڕانكارییانهی دێنه ئاراوە وریا بین و خۆمان ئامادە بکەین و بزانین چۆن لهگهڵ ئهم پێشهاته نوێیانهدا ههڵسوكهوت دهكهین.
میوانەکەی وێبیناری لقی ٦ سەبارەت بە بڕیارهكانی دادگای فیدراڵیی عێراق گوتی: نەیارانی کوردستان هەوڵ دەدەن لە ڕێگای ئەو دادگایەوە بەرگێکی یاسایی بکەنە بەر سیاسهتهكانیان دژی كوردستان، بۆیە دهبێت ئێمهش دۆسیەی یاسایی دژی حكوومهتی عێراق بجووڵێنین كه چەندین پێشێلكاریی دەستووری و یاساییی ئەنجام داوە و سهدان دۆسیەی گهندهڵیی سیستهماتیك لهو وڵاتەدا ههیه کە دەکرێت کورد لەو دادگایە بیانجووڵێنێت.
ئاماژەیشی بەوە دا کە لەم دۆخە ناسكەدا پێویستە کورد لە بەغدا یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن و لێکترازان نەمێنێت بۆ ئەوەی بتوانن بە هێزەوە کار بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان بکەن.
سهلاح جهلال