Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 06:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ژینگەی کوردستان: داوامان کردووە دادگای پاراستنی ژینگە دروست بکرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- فەرماندەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی، لە ئێستادا بە هۆی دوو هۆکارەوە داربڕین لە هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە، یەکەم هۆشیاریی خەڵک و دووەمیش رێگری هێزەکانمان لە داربڕین. دەشڵێ: "داوامان کردووە لە پێناو زیاتر پاراستنی ژینگە دادگایەکی تایبەت دروست بکرێت و رێنمایی نوێش دەربچێت، بۆ ئەوەی سزای سەرپێچیکارانی ژینگە قورستر بێت".

عەمید سامی سابیر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "لە ئێستادا بە هۆی هۆشیاریی خەڵک و رێگرییەکانی ئێمەوە، داربڕین لە دیاردەوە بووەتە حاڵەت و زۆر کەم بووەتەوە، بەڵام رەنگە لە هەندێک شوێن حاڵەت هەبێت، ئەویش کەمە، کە ئەگەر ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن، سزایەکی توند دەدرێن لەلایەن دادگاوە، چونکە داربڕین بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بۆیە تا بتوانین رێگە بە داربڕین نادەین".

سابیر گوتیشی: "ئەمساڵ بە هۆی ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی بەسەر خەڵکی ناوچە شاخاوییەکاندا دابەش کرد، خەڵک کەمتر پەنا بۆ داربڕین دەبەن، بەڵام ئەو حاڵەتانەی هەشن زیاتر ئەو کەسانە داردەبڕن کە خاوەن باغەکانن، چونکە لەناو باغەکانی خۆیان کوورەی ئاگریان دروست کردووە و پێویستیان بە دار هەیە، بۆیە ئەوان زیاتر ئەو کارە دەکەن".

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "هەر کەسێک ئەو کارە بکات ئێمە رێگری لێ دەکەین و دەیدەینە دادگا، کە سزای سەرپێچیکارانیش بەپێی  جۆری سەرپێچی دەگۆڕێت".

دەشڵێ: "باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی بە تەواوی رێگری لە داربڕین بکرێت ئەوەیە، کە دادگایەکی تایبەت دروست بکرێت و رێنمایی نوێش دەربچێت و سزاکان زیاتر قورس بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ قسەمان کردووە، چونکە بوونی دادگایەکی تایبەت بە سەرپێچیکارانی ژینگە زۆر گرنگ و پێویستە، بۆ ئەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان باشتر پارێزگاری لێ بکرێت و بپارێزرێت".

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ى پارێزگاری پێشووتری سلێمانی ده‌كات

FRIDAY, 20 DECEMBER 2024 20:12:24

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (بەھرۆز قەشانی) پارێزگاری پێشووتری سلێمانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئازاد عەبدوڵڵا بێشیری) دەکات

FRIDAY, 20 DECEMBER 2024 20:12:08

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەبدوڵڵا حەمەسوور حەسەن بێشیری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

غەفووری باسی ئه‌و نەخشە ڕێگایە ده‌كات كه‌ سەرۆک بارزانی له‌ کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی پێشکەشیکرد

FRIDAY, 20 DECEMBER 2024 14:12:55

ئەورووپا-KDP.info- بەرپرسی لقی ٦ی پارتی لە ئەورووپا باس لە کۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٢ لە لەندەن بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لەسەر داھاتووی سیاسی عێراق و دوای ڕووخانی ڕژێم دەکات و دەڵێت، ساڵی ٢٠٠٢ بە ھەوڵی سەرۆک بارزانی کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە لەندەن بەڕێوەچوو، ئەوکات پێداگیری سەرۆک بارزانی لە داڕشتن و چەسپاندنی ماف و ئازادییەکانی کوردستان ڕۆڵی بەرچاو و گرنگی بینی لە دانانی خاڵ بە خاڵی داخوازییەکانی گەلی کوردستان.

 
یه‌كه‌مین ڕۆژی فێستیڤاڵی ڕامان بە ئامادەبوونى نوێنەری سەرۆک بارزانی به‌ڕێوه‌چوو

FRIDAY, 20 DECEMBER 2024 13:12:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە، 19ی 12ـی 2024، بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (مەحموود محەممەد) نوێنەری سەرۆک بارزانی بۆ فیستڤاڵی ڕامان  و  هەریەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی( ئامینە زکری) و (هێمن هەورامی) و ، (د.سالار عوسمان) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیمان و (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و  بەرپرسانی حزبی، حکوومی، ئیداری، ڕۆژنامەڤانان، شاعیران، هونەرمەندان و نووسەران، دووەمین فێستیڤاڵی ڕامان بەنێونیشانی (کولتوور و ئەدەبیات، ئێستا و ئاییندە) لە هەولێری پایتەخت بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان (بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی) ی هەمیشە لەیاد، لەگەڵ سروودی (ئەی ڕەقیب) دەستی پێ کرد.

 
فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزیدی ده‌کات

FRIDAY, 20 DECEMBER 2024 12:12:59

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی (جه‌ژنا ڕۆژى یێن ئێزى) پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact