Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 18:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەییی دەربڕێوە بەپێی دەستوور کێشەی نەوت و غاز چارەسەر بکرێت
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، ناکرێت 96%ی داهاتی عێراق لەسەر نەوت بێت و یاسای نەوت و غاز نەبێت و هۆکاری سەرەکیی کێشەی نەوت و غاز، نەبوونی یاسای نەوت و غازە، هەربۆیە حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت ئامادەییان دەربڕێوە بەپێی دەستوور ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مافی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانیش پارێزراو بێت.

 

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر بێوار خنسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''یاسای نەوت و غاز یەکێکە لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەپێی ماددە یاساییەکانی عێراق پەیوەندیی بە نەوت و غازەوە هەیە پێویستە لە ساڵی 2007وە یاسای نەوت و غاز دەربچێت و سیاسەتێکی گشتی بۆ ئیدارەدانی کەرتی نەوت لە هەموو بوارێکدا لە دەرهێنان و هەڵکۆڵین و گەڕان و فرۆشتن و هەناردەکردن و دابەشکردنی داهات، هەموو باس کرابووایە، بەڵام بەداخەوە دەوڵەتێک 96% داهاتی لەسەر نەوت بێت و بێ یاسا بێت، ئەمە وای کرد کێشە لە نێوان هەرێم و بەغدا و پارێزگاکان دروست بکات، بۆیە کابینەی نوێ هاتووە باس لەوە دەکات کە پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا کێشەی نەوت و غاز چارەسەر بکەن لە هەموو عێراق، کە کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق و پارێزگاکان چارەسەر دەکرێت، بۆیە باشترین ڕێگا دانانی یاسای نەوت و غازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

دکتۆر بێوار خنسی گوتیشی: پێویستە ئێمە هۆشیار و ئاگادار بین کە سێ ڕەشنووسی یاسای نەوت و غاز لە عێراق هەیە و یەکێک هی ساڵی 2007ـە کە ئەوەیان تا ڕادەیەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەگونجێت و لەگەڵ دەستووریش، بۆیە کاتی خۆیشی سەرۆک بارزانی باسی لەوە کرد ئەگەر ئەو یاسایە دەربچێت دەبێتە ڕێگایەکی زۆر باش بۆ ئیدارەدانی نەوت لە عێراق و ئەگەریش جێبەجێ نەکرێت خۆمان ئیدارەی نەوتی خۆمان دەکەین، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە هەرێم کار لە کەرتی نەوت دەکات و دوو ڕەشنووسی دیکە هی وەزارەتی نەوت و لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراقە، پێشتر ئامادە کرابوو کە ئەو سێ ڕەشنووسە جیاوازن، بۆیە پێویستە حکوومەتی هەرێم بەجددی کاری لەسەر بکات و کار لەسەر ڕەشنووسی نەوت و غازی یەکەم بکات کە باس لەوە دەکات لە عێراقی فیدراڵ پێویستە لەسەر بنەمای دەستووری هەموو هەرێم و پارێزگاکان لە داڕشتنی بەشدار بن و ئەو داڕشتنە لەگەڵ بنەماکانی دەوڵەتی فیدراڵی بگونجێت، ئەویش تەئکید لە دابەشکردنی دەسەڵات دەکات کە چۆن مامەڵە لەگەڵ کەرتی نەوت و غاز دەکرێت لە فرۆشتن و هەناردەکردن و داهات و دەسەڵات بۆ هەمووان دابەش بکرێت، کە کێبڕکێ هەبیت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئیدارەی کەرتی نەوت بکرێت.''

 

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''بە دەرکردنی یاسای نەوت و غاز کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق و پارێزگاکانیش چارەسەر دەبێت و شەفافیەت و دادپەروەری دروست دەبێت لە داهاتی نەوت و هەموو خەڵکی عێراقیش سوودی لێ وەردەگرێت و سندووقێکی تایبەت هەبێت و ڕێژەیەکی ئەو داهاتەی بخرێتە ناو بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو سوودی لێ وەرگرن و کەرتەکانی دیکەی پێ ببووژێننەوە و سەرچاوەی داهات زیاتر دەبێت، چونکە نەوت بەردەوام نرخی لە گۆڕانکاریدایە و هاوسەنگیی پلانەکان دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بەجددی کاری لەسەر بکرێت.''

 

دکتۆر بێوار خنسی ڕایشیگەیاند: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئامادەیییان دەربڕێوە کە ئەو کێشەیە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت و مافی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانیش پارێزراو بێت و ڕەشنووسی نەوت و غازیش لەسەر بنەمای دەستوور دابرێژرێت.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

 




دوایین هەواڵەکان

"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

گەشتوگوزار بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای زۆر ئاسان کردووە

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 13:12:41

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، سەردەمی زێڕینی گەشتوگوزاری ھەرێم بووە و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە.

 
لە کۆبوونەوەی داھاتوودا کۆمەڵێک بڕیار بۆ رێکخستنەوەی ھەولێر دەردەچن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:44

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کار بۆ رێکخستنەوەی ناو شاری ھەولێر دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک بڕیار دەردەچن.

 
نێچیرڤان بارزانی: له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیر و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانییانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانیاین

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:19

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact