Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 11 JAN 2025 04:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە ناحیەی فەیدیە ١٥ پڕۆژەی وەبەرھێنان جێبەجێ دەکرێن"
| KDP.info


فەیدیە-KDP.info- لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ناحیەی فەیدیە چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان خراونەتە واری جێبەجێکردن و سەرۆکی شارەوانیی ناحیەکەش دەڵێ، فەیدیە ناوچەیەکی پیشەسازییە و دەیان کارگەی لێ کراوەتەوە.

باوەڕ سەکڤان، سەرۆکی شارەوانیی فەیدیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری شارەوانیی فەیدیە ١٥ پڕۆژەی وەبەرھێنان و بازرگانی کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن، لەوانەش پڕۆژەی پیشەسازیی کارگەی ئارد و چەندین کارگەی دیکە لە بوارەکانی کارتوون و سلیفۆن و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و دروستکردنی نەخۆشخانەی ئەھلی لە سەنتەری فەیدیە.''

سەرۆکی شارەوانیی فەیدیە دەڵێت: "بەھۆی ئەوەی ناحیەی فەیدیە زیاتر بە ناوچەیەکی پیشەسازی ناسراوە، دەیان کارگەی جۆراوجۆر لەو سنوورە کراونەتەوە و ھەلی کاری بۆ ھاووڵاتییان ڕەخساندووە.''

باوەرڕ سەکڤان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەردەوام پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی فەیدیە جێبەجێ دەکەین لەسەر بودجەی ھەردوو پارێزگای دھۆک و نەینەوا، لەوانەش دروستکردنی شەقام و قوتابخانە و ئاو و ئاوەڕۆ، نوێترین گوژمەی پارەش بڕی چوار ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی فەیدیە تەرخان کراوە.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وتەبێژی حکوومەت: سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت

FRIDAY, 10 JANUARY 2025 18:01:34

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدڕاڵی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت.

سەرکردەیەکی ئەکەپە بۆ KDP: کوردەکان سوودمەند دەبن لە ڕۆڵی چالاکی حکوومەتی هەرێم

FRIDAY, 10 JANUARY 2025 13:01:15

باکووری کوردستان-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پێشووی AKP و سەرکردەی دیاری ئەو حزبە ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە قۆناغێکی گرنگی مێژووییدان و دەشڵێ، پەیوەندییەکان ڕەهەندێکی قووڵیان هەیە.

 
دھۆک.. کۆتایی ئەم مانگە نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە ده‌کرێتەوە

FRIDAY, 10 JANUARY 2025 11:01:55

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی ١٦٠ قەرەوێڵەیی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجە، لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بکرێتەوە. دەشڵێ، داوامان کردووە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە ١٥٠ کارمەندمان بە شێوەی گرێبەست بۆ دابمەزرێنن.

 
دڵشاد شەھاب بۆ KDP مەبەستی سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ده‌خاته‌ڕوو

THURSDAY, 09 JANUARY 2025 22:01:15

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانیش گفتووگۆ لەبارەی پرسەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکرێت.

 
بابان: کۆمەڵێک پرس لە ئەجێندای سەردانەکەی مەسروور بارزانی دا بوون

THURSDAY, 09 JANUARY 2025 21:01:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا ھەبوو، مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، گۆڕانکارییەکان خێران و لای تورکیا ھەرێمی کوردستان گرنگە و مەبەستیەتی پەیوەندییەکان لە پرسی ئابووری، سیاسی، ئاسایش، ڕۆژئاوای کوردستان و پرسی کورد لە تورکیا، زیاتر پەرە پێبدەن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact