Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 7 FEB 2025 06:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چین وتوێژە جیاوازەکان: پارتی خاوەن دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانییە
| KDP.info


هەولێر_KDP.info_ چینوتوێژە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان لە یادی 16ی ئابدا باس لەوە دەکەن کە شانازی بە پارتی  دیموکراتی کوردستان دەکەن ، تاکە حیزبە هەمیشە داکۆکی لەپرسە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکان دەکات و پارێزەری مافەکانی گەلی کوردە، بۆیە ئەو یادە مەزنە، ھەروەھا ئومێدی زۆرمان بەپارتی هەیە بگەینە سەرجەم مافەکان ، چونکە جگە لەپارتی هیچ لایەنێکی دیکە ئەستەمە بتوانی مافەکانی کورد بەدەستبێنێت.


ئیبراهیم ئەحمەد ، کاسپکار ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  گوتی، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بە پارتەکەی خۆمان دەکەین کە جێگەی شانازیە و مێژوویەکی پاکی هەیە و ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەدەست هاتوون لەسایەی پارتی و بارزانییە، بۆیە پارتی هەمیشە داکۆکی لە مافە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکانی کورد کردووە و ئەو مافانەی ماویشن گومانمان نییە لەسەر دەستی پارتی بەدەست دێن.


لای خۆشیەوە ، شەمال حەیدەر دوکاندار بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد دامەزراوە و خەباتی و قوربانی زۆریشی لەپێناو مافی گەلی کورد داوە و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون لەسایەی پارتییە و ئێستا هەرێم بەهۆی ئەو مافانە بۆتە خاوەن قەوارەی سەربەخۆی خۆی وبێ گومان لەخەباتیش بەردەوام دەبێت تا سەربەخۆیی کوردستان.


هاوڵاتیەکی دیکە بەناوی نادیە شوان ،کە فەرمانبەرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، ئەوەی ئێمە دەبینین خەبات دەکات وبەدوای مافی کوردە پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە پارتی جێگەی شانازیە وئێمە هەر پارتی دەبین، چونکە پارتی داکۆکی لە مافەکانی ئێمە دەکات وخۆی بەخاوەنی هەموو گەلی کورد دەزانێت، وتەنیا پارتیش دەتوانی پارێزگاری لە مافەکانی کورد بکات و مافەکانی کوردیش تا سەربەخۆیی لەسەردەستی پارتی بە دەست دێن.
بڵند ئیبراهیم


 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە دەکات

THURSDAY, 06 FEBRUARY 2025 18:02:44

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد. 

 
"قوتابیان و لاوان یه‌ك ده‌گرنەوە"

THURSDAY, 06 FEBRUARY 2025 16:02:54

هه‌ولێر -KDP.info- سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ "هه‌ردوو ڕێكخراوی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و قوتابیانی كوردستان یه‌ك ده‌گرنەوە و كۆنگره‌ ئه‌نجام ده‌درێت." 

 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕووسیا كۆبوویەوە

THURSDAY, 06 FEBRUARY 2025 15:02:59

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/2/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز میخائیل بوگدانۆڤ نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسیا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ده‌كات

THURSDAY, 06 FEBRUARY 2025 13:02:14

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو، لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و کاریگەریی یەکگرتووی ئیسلامی و سەرکردایەتییەکەی لە پڕۆسەی سیاسیی کوردستان و عێراق هەیە". 

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ده‌كات

THURSDAY, 06 FEBRUARY 2025 13:02:39

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو، لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "ئومێدەوارم یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact