Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 22 NOV 2024 20:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی و ناڕه‌حەتی خۆی لەھەمبەر بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکات ھەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووه‌: بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتنبکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون.

ده‌قی راگەیاندراوه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

سەبارەت بە بارودۆخ و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی و ناڕه‌حەتی خۆی لەھەمبەر بارودۆخ و تەنگژەی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت. ڕوونە ھەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق، کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 ئەنجامدرا و ئەو دەرھاوێشتە و کێشە و ئاڵۆزی و پێشھاتانەی دوای ھەڵبژاردن بوونە تەگەرەیەک لەھەمبەر دامەزراندنی حکوومەتی تازەی عێراق لەسەر بناغەیەکی دەستووریی باوەڕپێکراو لەسەر بنەمای سیستەمی سیاسیی ئێستای عێراقدا لەئاکامدا وڵات گەیشتە لێواری باردۆخێکی سیاسیی داخراو.

لە روانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لەقۆناغی ئێستایدا رووبەڕووی دەبێتەوە، داوا لەسەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین لە ئاست بەرپرسیارەتی قۆناغی ئێستادابن و داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکەین ھەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو لەسەر بناغەی پشت بەستن بەبنەماکانی دەستووری عێراق بۆ رزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا.

ھەربۆیەش لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتنبکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن، کە بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٣ـی ئابی ٢٠٢٢




دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن: نامەی نەتانیاھۆ گەیشتە دەستمان

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 17:11:32

دھۆک-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و ناوچەکە دەڵێت: ئەگەر عێراق بخزێتە نێو شەڕی ناوچەکە، سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوتی بە ئامانج دەگیرێن و ئابووری عێراق پەکی دەکەوێت.

 
هۆشیار زێباری: خەریكە عێراق پەلكێشی نێو شەڕ و ناكۆكییەكانی ناوچەكە دەكرێت

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 15:11:27

دهۆك-KDP.info- ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی ناوچەکە و لەوەش خراپتر خەریکە شەڕەکە بەرۆکی عێراقیش دەگرێت، ئەوەش بەھۆی ڕەفتاری نابەرپرسانەی چەند گروپ و لایەنێکی نادەوڵەتی و ناحکوومی کە بە ئەنقەست بێت یان نا، دەیانەوێت عێراق پەلکێشی نێو شەڕەکە بکەن.

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: پێویستە حکوومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر پێکبهێنرێت

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 15:11:29

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی ٢٢ی ١١ی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری دھۆک، پێشوازیی لە ستیڤن ھیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
مه‌حموود مه‌شهه‌دانى: نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی بەسەردا هاتووە

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 13:11:41

دهۆک-KDP.info- د. محموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، له‌ پێنجه‌مین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: "ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و ناوچەکە ده‌بنه‌وه‌ لەو چوارچێوەدا بە تایبەت هەرێمی کوردستان، بەر لە 7 تشرینی یەکەمی 2003، زۆر جیاوازە بەراورد بە ئێستا."

 
داوود ئۆغڵو: خۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی

FRIDAY, 22 NOVEMBER 2024 12:11:06

دهۆک-KDP.info- ئه‌مڕۆ هەینی، 22-11-2024، ئەحمەد داوود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لەمیانی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس کە لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان، لە شاری دهۆک بەڕێوە دەچێت، بەشداریی لە پانێلێک کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی تورکیا – هەرێمی کوردستان، پرۆسەی نوێی ئاشتی، بارودۆخی ناوچەکە و چەندان پرسی دیکەی گرنگ کرد. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact