هەولێر –KDP.info- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە وەزارەت کۆتاییی ھاتووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''یەکێک لە پلانەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کەرتی تەندروستیدا، دروستکردنی بیمەی تەندروستییە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە وەزارەت کۆتاییی ھاتووە و دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.''
د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ''لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، پڕۆژەکە سوودی زۆری بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ھەیە و دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە دەبێتە یاسا و دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.''
قائید میرۆ