Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 DEC 2024 00:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کوردانی فەیلی ناڕازین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە سەرتاسەری عێراق یەک کورسیی کۆتا بۆ کوردانی فەیلی دیاری کراوە و کەسایەتییەکی کوردی فەیلیش دەڵێ، دوازدە کاندید پێشبڕکێ بۆ بردنەوەی کورسییەکی کۆتای فەیلی لە پارێزگای (کوت) دەکەن.

جەواد مەلەکشا، کەسایەتیی کوردی فەیلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە پەرلەمانی عێراق تەنیا یەک کورسیی کۆتا بۆ کوردانی فەیلی دیاری کراوە، ئەوەش جێگەی دڵگرانیی ئێمەی کوردانی فەیلییە، چونکە ژمارەی کوردانی فەیلی لە عێراق نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەبێت، دیاریکردنی یەک کورسیی کۆتا بۆ یەک ملیۆن کەس، جێگەی پرسیارە و کوردانی فەیلی ناڕازین لەو بەشەی بۆیان دیاری کراوە، لەبەر ئەوەی بەشی کوردانی فەیلی زۆر لەوە زیاترە".

ئەو کەسایەتییەی فەیلی دەڵێت: "کۆتای کوردانی فەیلی دەکەوێتە پارێزگای کوت و دوازدە کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ بردنەوەی کورسیی کۆتای کوردانی فەیلی".

مەلەکشا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پێشتر داوامان کردبوو ژمارەی کورسیی کۆتا بۆ کوردانی فەیلی زیاد بکرێت، چونکە پێکھاتەی فەیلی ژمارەیان زۆر زیاترە لە پێکھاتەکانی دیکە، ھەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبێت بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو ژمارەی کورسیی کۆتای فەیلی زیاد بکرێت، بە تایبەتی کوردانی فەیلی رۆڵی کاریگەریان لە مێژووی عێراقدا ھەبووە و دەکەونە زۆر ناوچەی عێراق، لەبەر ئەوە چەند کورسییەکی پێویستە بەسەر ئەو ناوچانە دابەش بکرێن کە فەیلی تێیدا دەژین".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

عەلی حوسێن: گۆڕانکارییەکان دەخوازن کە زیاتر تەباو یەکڕیز بین

SUNDAY, 15 DECEMBER 2024 21:12:21

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، لەگەڵ ھەڤاڵانی ناوچەکانی (بەکرەجۆ، سەرچنار، ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان، ناوچەی ٣، ناوچەی ٢) کۆبووەوە و سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی.

 
له‌ زاخۆ مۆڵه‌ت به‌ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌درێت

SUNDAY, 15 DECEMBER 2024 19:12:57

زاخۆ-KDP.info- لە زاخۆ حه‌وت پڕۆژه‌ مۆڵەتیان وه‌رگرتووه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتوو مۆڵه‌ت به‌ چوار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی دیش ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌كه‌ش ده‌ڵێ "ئه‌مساڵ زیاتر وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی گه‌شتوگوزار كراوه‌". 

"فراکسیۆنی پارتی بە ھاوکاری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا ڕەزامەندییان بۆ سەدان پڕۆژە وەرگرتووە"

SUNDAY, 15 DECEMBER 2024 17:12:35

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێڕاق بە ھەماھەنگی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا ڕەزامەندییان بۆ سەدان پڕۆژە ھێناوەتەوە و وا جێبەجێ دەکرێن، لەوانە دروستکردنی حەوت نەخۆشخانە بۆ سنووری پارێزگای مووسڵ". 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکات

SUNDAY, 15 DECEMBER 2024 16:12:05

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەکشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد.

 
ڕاگەیەندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 15 DECEMBER 2024 14:12:45

ھەولێر-KDP.info-  بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact