ھەولێر-KDP.info- نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵا گەیشته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوویه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێ، مالیكی بۆ دوو بابه‌ت سه‌ردانی كوردستانی كردووه.
د.ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، له كاتێكدایه ئێمه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌داین و، نێوماڵی شیعی بوون به دووبه‌شه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، سه‌درییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن دووا بكه‌وێت و، ده‌وڵه‌تی یاساش له‌گه‌ڵ ئه‌وەن، له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی پەیوه‌ندی به هه‌ڵبژداردن و پەیوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌وڵه‌تی یاساوە هه‌یه، هەروەها چاوخشاندنه‌وه‌یه به پەیوه‌ندییه‌كان".
نووری مالیكی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، رایگه‌یاند، کە پەیوه‌ندی ئەو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، پەیوه‌ندییه‌كی مێژووییه و بۆ پێش رووخانی رژێمی سه‌ددام حوسێن دەگەڕێتەوە، له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا سه‌ردانی مالیكی بۆ كوردستان دوواكه‌وتووه، ئێستا‌ش مالیكی ده‌ڵێ: "ده‌مه‌وێت پێداچوونه‌وه به پەیوه‌ندییه‌كان بكه‌ین، بابه‌تی زۆر گرینگی ئێستا قسه‌كردنه له‌سه‌ر هه‌ڵبژادرنه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان"، ڤیان سه‌بری وای گوت.
گوتیشی: "ئێمه وه‌ك پارتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین رۆژی 10/10 ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌وڵه‌تی یاساش به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، هه‌مان رایان هه‌یه و، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت".
عه‌زیز رەسووڵ