هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاوپه‌یمانانی هێناوه‌ته سه‌رخه‌ت و له ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی و پشگیری له هه‌نگاوه‌كان ده‌كرێت. فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگەش ئاماژه به‌وه ده‌كات کە هه‌ڵوێست و كرداره‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی پرسی پێشمه‌رگه و كوردستانه‌وه بریتی بووه له سازشنه‌كردن. هه‌ربۆیه له‌و ڕوانگەیە‌وه پشتیوانیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێگای ڕێزه و له دواین كاردانه‌وه‌شدا سوپاسی كراوه بۆ ده‌ربڕینی نیه‌تی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
سه‌رۆكی خۆشه‌ویستمان، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، ڕۆڵێكی گرنگ و به‌هێزی هه‌بووه له سه‌رخستنی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ و، به فه‌رمان و ئاڕاسته‌ی ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا ڕاگه‌یاند. سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌رئه‌نجامی نه‌خشه و پلانی سه‌رۆك بارزانی بوو بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و هێنانه سه‌رخه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانی له پێشمه‌رگه، دواجار سه‌رۆك بارزانی له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌وه پێشوازیی له سه‌رۆك و دیپلۆماتكارانی جیهان ده‌كرد، قۆناغه‌كانی دوای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌ركی سه‌رۆك بارزانی نه‌وه‌ستاند و له دواین فه‌رمانیدا بریاری دا یه‌كه‌ی هێزی 80ی هێزی پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوی بوێرانه بوو له دوای ساڵی 1992 كه هێزی حزبی ڕاده‌ستی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه كاردانه‌وه و ده‌ستخۆشیی هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه. ده‌یڤید ویلیا‌م، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگتی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانتی نێوده‌وڵه‌تتی دژ به داعش له هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ ''كوردستان 24''دا ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه‌ش سوپاسی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد بكه‌م، كه به‌ڕاستی پشتیوانه له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌و به‌ره‌وپێشچوونانه زۆر دڵخۆشه. ئێستا به بڕیاری سیهاد بارزانی، یه‌كه‌ی 80ی هێزی پێشمه‌رگه هێنراوه‌ته‌وه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و، یه‌كێتییش بڕیاری داوه كه ئه‌وانیش بێنه‌وه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بێن، ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه ده‌بێته توانایه‌كی باش بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بارزانیش كارێكی زۆر باش بوو كه فه‌رمانی ده‌ركرد ئه‌و هێزانه بخاته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هیوادارم له چه‌ند مانگی داهاتوودا یه‌كه‌ی 70ـش به بڕیارێكی سیاسی هه‌مان هه‌نگاو بنێت".
بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هاوپه‌یمانان په‌یامێكیان داوه‌ته سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی و ستایشیان كردووه له‌باره‌ی بڕیاردان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 80 بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی بوێرانه‌یه له‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی حكوومی بن و له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییشه‌وه پشتیوانیی زیاتر ده‌كرێت، مه‌رجی هاوپه‌یمانانیش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌ك بگرێته‌وه تا له‌و ڕێگایه‌وه هاوكاریه‌كانیان به‌رده‌وام بێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بارزانی له شوێنی خۆی بوو كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێ كه‌وته‌وه و له ئاستی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یماناندا به ده‌ستپێكی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناو براوه. سه‌رۆك بارزانی به‌م بڕیاره له ئاستی عێراقیش ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، گرفتی گه‌وره له به‌رده‌م عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌یه كه ناكرێت فره‌هێزی بمێنێت و ده‌كرێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌تدا كۆ بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه فه‌رمان له ناوه‌ندی جیاوازه‌وه وه‌رنه‌گرن".
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌م په‌یامه‌ی هاوپه‌یمانان ڕوون و ئاشكرایه كه به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌توانرێت زیاتر پارێزگاری له دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و سنووره‌كانی كوردستان بكرێت و كاتی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جووڵه‌كانی داعش و مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر و نائارامی له سنووره‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌ش گوڕ و تینی دایه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و عێراقیش كه هێزی خۆیان له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا كۆ بكه‌نه‌وه".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌یڤید ویلیا‌م، ئاماژه به‌وه ده‌كات: ''هاوكارییه‌كانمان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌موو مانگێك به بڕی 20 ملیۆن دۆلار هاوكاریی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین تا مانگی 12، ئێمه به دابینكردنی ته‌واوی چه‌ك و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و هه‌مفی و پێداویستیی سه‌ربازی هاوكاریی 12 یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌مان كردووه و مانگانه نیو ملیۆن دۆلار بۆ خواردن و خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه 330 ملیۆن دۆلار بۆ خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گواستنه‌وه و سووته‌مه‌نی ته‌رخان كراوه، هه‌روه‌ها ڕاوێژیان پێ ده‌ده‌ین، تا ببنه هێزێكی پرۆفیشناڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی ته‌واو ته‌رخان كراوه و سه‌نته‌رێكی هاوبه‌شمان هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ماهه‌نگیدایه.'' هه‌وره‌ها گوتی: ''له ڕووی پێدانی چه‌كه‌وه تا ئیستاش ئێمه له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامین و له پلانماندایه له ئاینده‌ش له‌و هاوكارییانه‌مان به‌رده‌وام بین.''
نووری حه‌مه‌عه‌لی, ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سوپاس و ستایشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌رۆك بارزانی گرنگ بوو، پێش ئه‌وه‌ی په‌یامێك بوو بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت به‌ره‌و دامه‌زراوه‌یی بروات و په‌یامێك بوو بۆ ناوخۆی خۆمان كه ئیتر ده‌بێت هێزی حزبی له چوارچێوه‌ی دامه‌زاروه‌ی حكوومه‌ت ڕێك بخرێته‌وه و بكرێته یه‌ك هێزی نیشتمانی و سه‌رتاسه‌ری. سه‌رۆك بارزانی هه‌م هه‌وڵه‌كانی له‌پێناوی یه‌كخستنی ناوماڵی كوردستان هه‌م پشتیوانی له دۆزی ڕه‌وای كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان وای كردووه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دۆزی ڕه‌وای كورد به دۆزێكی جیهانی ببینن. هه‌ربۆیه كاتێك له كۆبانێ شه‌ڕ هه‌بوو سه‌رۆك بارزانی پشتیوانیی كۆبانێی كرد و ڕێگای نه‌دا بكه‌وێت، كاتێك گرفت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گرنگی بینی له چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له هه‌رێمی كوردستانیش پشتیوانیی سه‌رۆك بارزانی له هێزی پێشمه‌رگه وای كرد ئه‌فسانه‌ی داعش تێك بشكێنرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پشتیوانیی سه‌رۆك بۆ ئاشتی له باكووری كوردستان پرۆژه‌یه‌كه قبووڵكراوی توركیا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش بوو، هه‌موو ئه‌مانه وای كردووه كه هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به ئاڕاسته‌ی ئارامكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه بێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، گرنگه خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و پشتیوانی و پێشوازییه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له كوردستان له‌به‌ر چاو بێت و پارێزگاری كوردستان له‌لایه‌نی سه‌رۆك بارزانییه‌وه له‌به‌ر چاو بێت و ده‌نگ بده‌ن به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌یەی كوردستان به به‌هێزی بمێنێته‌وه.
هاوكات، هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌یڤید ویلیا‌م گوتی: ''من ده‌مه‌وێت به‌ر له هه‌موو شتێك سوپاسی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، هه‌ر له سه‌رۆكه‌وه تا سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌و پاڵپشتییه سیاسیه‌ی له ئێمەی ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها لێره، له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌ش كه له به‌غدا له حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمیی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌ماهه‌نگییانه له ماوه‌ی مانگ و نیوێكی ڕابردوودا درووست كران و تا ئیستا 4 سه‌نته‌ری له‌م جۆره پێك هێنراون، ئه‌و سه‌نته‌رانه زۆر گرنگن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌له‌سه‌رن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێك له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا به‌ڕێوه چوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و بۆشاییی ئه‌منی له‌و ناوچانه كه‌متر بكه‌نه‌وه.
ئاشكراشی كرد، ئێستا پلانێكی باش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئارادایه، هیوادارم تا هاتنی وه‌رزی پاییز ببینه خاوه‌ن فه‌رمانده‌یییه‌كی هاوبه‌ش كه هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تێیدا شوێن بگرن.
ڕاپۆرتی كارزان سه‌باح هه‌ورامی