Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 NOV 2024 00:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر بۆ KDP: کەس لەسەر بیروڕای سیاسی نەگیراوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستگیرکردنی سێ کەس دەکەن، راست نین، چونکە ئێمە تەنھا مامەڵە لەگەڵ پاسپۆرت و بەڵگەنامەکان دەکەین، هەر کەسێک ئەگەر کێشەی نەبێت، دێتە ھەرێمی کوردستان و ئەگەر کێشەشی ھەبێت، بەو فڕۆکەیەی ھاتووە، رەوانەی شوێنی خۆی دەکەینەوە، چونکە ئێمە لەسەر بیروڕای سیاسی مامەڵە لەگەڵ کەسدا ناکەین.

ئەحمەد ھۆشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لای ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی ھەولێر کەس نەگیراوە لەسەر بیروڕای سیاسی و ئەوەش ڕاست نییە کە پەیەدە باس لە گرتنی سێ ئەندامی خۆیان لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دەکەن، بەڵام ھەیە کێشە لە پاسپۆرت یاخود ئیقامەی یاخود بەڵگەکانی دیکەی هەیە، ڕەنگە ھەندێک جار چەند سەعاتێک دوابکەوێت و ئەگەر بەڵگەکانیشی تەواو نەبێت، بەو فڕۆکەیەی خۆی بۆ شوێنەکەی رەوانەی دەکەینەوە، ئەگەر کێشەشی نەبێت، دێتە ھەرێمی کوردستان".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر باسی لەوەش کرد: "ئێمە فڕۆکەخانەین و شوێنی ھەزاران کەسە، کە ھاتوچۆی لێ دەکات و کەسیش لە نێوچەوانی نەنووسراوە کە چ حیزبێکە و سەر بە چ لایەنێکە، ئێمەش تەنھا مامەڵە لەگەڵ بەڵگەنامە فەرمییەکان دەکەین و پێویستە پاسپۆرت کێشەی نەبێت، چونکە ئەوەی بێتە عێراق، نابێت پاسپۆرتی لە شەش مانگی کەمتر مابێت بەسەر بچێت و خەڵک ھەیە دێ سێ مانگی ماوە، رێگەی پێ نادەین بێتە ھەرێمی کوردستان".

پەیەدە بڵاوی کردووەتەوە، کە گوایە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر سێ ئەندامی ئەوان دەستگیر کراون، بەڵام فڕۆکەخانەی ھەولێر ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز مام ئەحمەد چوچانی) دەکات

MONDAY, 25 NOVEMBER 2024 22:11:52

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەزیز مام ئەحمەد چوچانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

سەفین دزەیی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەمسا بەهێزن

MONDAY, 25 NOVEMBER 2024 21:11:12

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و نەمسا، پەیوەندیی بەھێزن.

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 25 NOVEMBER 2024 21:11:55

ھەولێر-KDP.info- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا وەڵامی کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە دەداتەوە.

 
لێكه‌وته‌كانی توندوتیژی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌

MONDAY, 25 NOVEMBER 2024 20:11:21

زیــــــبا تـەهـــــــــــا

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی محەممەد مستەفای گەرمکان) دەکات

MONDAY, 25 NOVEMBER 2024 20:11:13

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی محەممەد مستەفای گەرمکان)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact