Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 APR 2025 19:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕوونكردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحموود محەمەد روونکردنەوەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لەبارەی گرژی و پێكدادانی نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای توركیا، دیسان كەجەكە لە بەیاننامەیەکیدا کەوتووەتە بڵاوكردنەوەی قسەی بێ بنەما و تۆمەتبەخشینەوە لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان.

وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو قسە و تۆمەتە بێ بنەمایانە، جەخت لەوە دەكەینەوە كە پارتی هیچ پەیوەندیی بە ناكۆكی و گرژییەكانی نێوان ئەو دوولایەنەوە نییە. لە ڕاستیدا، ئەوە پەكەكەیە كە دەستی سوپای توركیای ڕاكێشاوەتە ناو هەرێم و ئاڵۆزی و تێكدان و ناسەقامگیری بۆ هەرێم گواستووەتەوە. كە پەكەكە شەڕی توركیای لەناو خاكی توركیادا نەكردووە و بەردەوام لە هەڵاتندایە و خەڵكی تر بە دوای خۆیدا ڕادەكێشێت، پارتی چ تاوانێكی كردووە؟ 

دووپاتی دەكەینەوە كە پارتی پەیوەندیی بەم شەڕانەوە نییە و، هیچ ڕێگەشی لە پەکەکە نەگرتووە كە شەڕ بكات یان نا. کە شەڕیان پێ ناکرێ و هەر لە هەڵاتندان هیچ خەتای پارتی نییە و با واز لەو تۆمەتە بێ بنەمایانە بهێنن. پەکەکە خۆی باش دەزانێ کە ئەگەر پارتی بە ڕاستی دەستی لەو شەڕانەدا هەبووایە، پەکەکە لە دۆخێکی خراپتردا دەبوو.

پێمان وایە باشترین چارەسەری بۆ ئەو ناسەقامگیرییە ئەوەیە كە پەكەكە بەڵای خۆی لە كۆڵی هەرێمی كوردستان بكاتەوە و چیتر نەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێكدانی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێم.

مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ـی شوباتی ٢٠٢١
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکات

TUESDAY, 22 APRIL 2025 16:04:24

ھەولێر-KDP.info-   سێشەممە 22ی نیسانی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.

 
"بەجۆرێک گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندن کراوە زمانی کوردی زاڵە"

TUESDAY, 22 APRIL 2025 16:04:19

ھەولێر - KDP.info - بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "گۆڕانکاری تەواو لە پڕۆگرامی خوێندن کراوە، ڕێژەی ٦٠%ی تەواوکراوە و تا دووساڵی دیکە ھەمووی تەواو دەبێت، گۆڕانکارییەکان بەجۆرێک کراون زمانی کوردی زاڵ دەبێت."

 
نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد

TUESDAY, 22 APRIL 2025 14:04:40

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/4/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا لە عێراق، بەڕێز ئیرفان سدیق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی دەکات

TUESDAY, 22 APRIL 2025 14:04:05

ھەولێر-KDP.info-   سێشەممە 22ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد ئەحمەد ئەلیماحی سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دەكات

TUESDAY, 22 APRIL 2025 13:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، پێشوازیی لە عرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیا کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact