Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 22 NOV 2024 06:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شەنگال
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە بارەی ئەو ڕێککەوتنە بڵاوکردەوە کە ئەمرۆ هەینی 2020/10/9 لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ئیمزا کرا لە پێناو ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شەنگال. 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: 

ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شەنگال، ئەنجامی کارکردنی جیددی و دانوستانی چەندین مانگی  نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکانی شەنگال کە ڕووبەڕووی ئازار و مەینەتییەکی زۆربوونەوە لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش. بێگومان ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال، ڕۆلێکی گرنگی دەبێت لەوەی خەڵکی ناوچەکە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. هەردوولا ڕێککەوتووین لە سەر ئەوەی، شەنگال لە ڕووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە، بە شێوەیەکی هاوبەش بەڕێوە ببرێت. ئەم ڕێککەوتنەش سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور.

دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕێز مستەفا کازیمی، گفتوگۆمان دەربارەی ڕێککەوتنەکە کرد و سوپاسی تیمی هەردوولا دەکەین بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم ڕێککەوتنە گرنگە. ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی، ئەگەر هەماهەنگیی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هەبێت، دەتوانین زۆر دەسکەوتی دیکەش بە دەست بهێنین لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش. ئێمە پشتگیریی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لە پێناو بنیاتنانەوەی ئەو وێرانکارییەی، تیرۆریستانی داعش لە شەنگال ئەنجامیاندا. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خاتوو جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکەم، بۆ پشتیگریی و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی لە بە ئەنجام گەیشتنی ئەم ڕێککەوتنەدا. 

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/10/9

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشیی لە ئازاد گەرماڤی دەکات

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 23:11:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ئازاد گەرماڤی کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

 
شاندێکی باڵای عێراق گەیشتنە ھەولێری پایتەخت

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 21:11:44

ھەولێر-KDP.info- حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکوومەتی عێراقی گەیشتنە ھەولێر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٤).

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 21:11:27

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "ئێمە وەک کەرکووک ئەزموونێکی نوێمان پێشکەش بە گەلی کوردستان کرد، کە ئەویش یەک گوتاری سیاسیی یەکگرتووی نێوان ھەموو حیزبە سیاسییەکانی کوردستان بوو لە کەرکووک".

 
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 20:11:41

ھەولێر-KDP.info- مەحموود مەشھەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە ھەولێر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٤).

 
وردەکاری کۆڕبەندی مێپس لە پارێزگای دھۆک

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 18:11:57

دھۆک -KDP.info- سبەی کۆڕبەندی مێپس بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێڕاق و نوێنەری وڵاتانی دراوسێ و کەنداو و ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact