هەولێر-KDP.info- پارتی كۆماری كوردستان، حزبی رزگاریی كوردستان، بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان و حزبی ھاوپەیمانی بونیادی یەكڕیزیی نیشتمانی، بە بۆنەی یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پەیامێكیان ئاراستەی پارتی كردووە.
دەقی پەیامی پارتی كۆماری كوردستان:
زۆر بەڕێز كاك مەسعوود بارزانی
سەرۆك و سومبولی سەربەخۆیی كوردستان
بەڕێزان ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بە بۆنەی ١٦ی ئاب، یادی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان، بە ناوی خۆم و ھەڤاڵانم لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتی كۆماری كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و گشت كادیر و ئەندام و جەماوەرتان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم یادە شكۆدارە وەرچەرخانێك بێت بۆ سەركەوتن بەسەر پەتای كۆڕۆنا و دەربازبوونی ھەرێمەكەمان لە تەنگەژەی ئابووری و جێبەجێكردنی چاكسازی لە گشت سێكتەرەكان، ئەم یادە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانین بۆ بەیەكەوەكاركردن و پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان بە ئامانجی سەرخستنی ئامانجی گەلەكەمان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی.
دووبارە پیرۆزە ڕۆژی ١٦ی ئاب، یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان.
سكرتێری پارتی كۆماری كوردستان
شێخ تەحسین نانەكەلی
دەقی پەیامی حزبی رزگاریی كوردستان
زۆر بەڕێز كاك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی كوردستان
بۆ بەڕێزان ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی
سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی ١٦ی ئاب، یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان، لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی و مەكتەبی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی حیزبی ڕزگاریی كوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و كادیر و ئەندام و جەماوەرەكەتان دەكەین، بە ھیوای پێشوەچوون و سەركەوتن بۆ پارتە خەباتگێڕەكەتان، ئومێدەوارین ئەو یادە پیرۆزە وەرچەرخانێك بێ بۆ سەركەوتن بەسەر پەتای كۆڕۆنا و تەنگەژەكانی ئابووری و فشارە ھەرێمایەتییەكانی سەر ھەرێمەكەمان.
ھیواخوازین بەیەكەوەكاركردن بۆ پتەوكردنی پەیوەندی پارتە تێكۆشەرەكەتان لەگەڵ حیزبەكەمان بە ئامانجی یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد و ڕزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
دووبارە یادی ١٦ی ئاب و، ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان پیرۆز بی.
ھەژار زراری
سكرتێری دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی رزگاری
دەقی پەیامی حزبی بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان:
زۆر بەڕێز كاك مەسعوود بارزانی
ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان
بەڕێزان مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان
بابەت/ پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم
بە بۆنەی (٧٤)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبە تێكۆشەرەكەتان (پارتی دیموكراتی كوردستان)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت كادیر و ئەندام و دۆست و جەماوەرتان دەكەین.
ئومێدی سەركەوتنی بەردەوام بۆ پارتە تێكۆشەرەكەتان دەخوازین، ئەم یادە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانین جەخت لە پێكەوەكاركردن و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان دووپات بكەینەوە لە پێناو بەدیھێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان.
لە كۆتاییدا جارێكی تر پیرۆزباییتان لێ دەكەین لەگەڵ ڕێزمان.
ئەنجومەنی سەركردایەتیی بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان
دەقی پەیامی حزبی ھاوپەیمانی بونیادی یەكڕیزیی نیشتمانی:
بە ناوی خودای گەورە و میھرەبان
بۆ بەڕێز: كاك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان: ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دۆست
بە بۆنەی ١٦ی ئاب، یادی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتە شۆڕشگێڕەكەتان، بە ناوی (ھاوپەیمانی بونیادی یەكڕیزیی نیشتمانی)، زۆر بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و مەكتەبی سیاسی و كادیر و ئەندام و جەماوەرە تێكۆشەرەكەتان دەكەین، بە ھیوای پێشوەچوون و سەركەوتنین بۆتان.
ئومێدەوارین ئەم یادە شكۆدارەتان، ھەوێنی یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد بێ و مژدەبەخشی سەركەوتن بەسەر پەتای كۆڤید ١٩ كۆڕۆنا و تەنگەژەی ئابووریی ھەرێمەكەمان بێو هەروەها ھاندەرێك بێ بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان بە ئامانجی كاركردنی ھاوئاھەنگی بۆ خۆشگوزەرانی و ئارامیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تا ترۆپكی ڕزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
دووبارە ١٦ی ئاب، یادی ٧٤ساڵەتان پیرۆز بێت.
ئەنجومەنی بازنەی دامەزراندنی (ھەبین)