دهۆک-KDP.info- وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەیەکە بۆ زانینی چۆنیەتیی کارکردن تێیاندا، ڕیگا سەرەکییەکان بەسەر دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایانە بە زووترین کات بکەونە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
ئەمڕۆ، سێشەممە، (٢٩-١٠-٢٠١٩)، دانا عەبدولکەریم، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکاراتی کوردستاندا گوتی: ''ئەنجومەنی وەزیران ٤٠ملیار دیناری بۆ پرۆژەکانی ڕیگاوبان خەرج کردووە، لەو ٤٠ ملیارەش ١٠ملیاری بۆ پارێزگای دهۆکە و هەوڵ دەدەین ئەو ڕیگا سەرەکییانە لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا تەواو بکرێن."
ناوبراو گوتیشی: ''لە پلاماندایە هەموو ئەو ڕێگایانە چاک بکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی زستان کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان بکەین."
کــاروان بــاعەدری