Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 NOV 2024 16:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. سامی: سەرۆكی حكوومەت بۆ لابردنی پاڵاوگەكان ٢٠٠ ملیۆنی دابین كردووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی لابردن و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان رایگەیاند، سەرۆكی حكوومەت وەك قۆناغی یەكەم ٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ داخستن و لابردنی پاڵاوگە نایاساییەكان دابین كردووە، بۆیە چاوەڕێی وەزارەتی دارایین پارەكە خەرج بكات و دەست بە لابردنیان بكەن.

د. سامی جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەرجەم پاڵاوگە نایاسییەكان نەك تەنھا دادەخرێن، بەڵكوو سەرجەمیان لە رییشەوە ھەڵدەگیرێن، بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە و لە ئێستاشدا لە ھەرێمی كوردستان ١٦٤ پاڵاوگەی نایاسایی ھەن، كە سەرجەمیان دادەخرێن و لادەبرێن، بەڵام ھەر لە ئێستاوە ژمارەیەكی زۆر لەوانە خۆیان دایانخستووە و ئێمەش دەمانەوێت بە تەواوی لایانبەرین".

سەرۆكی لیژنەی لابردن و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان گوتیشی: "بۆ ئەوەی دەست بە ھەڵمەتی لابردنی پاڵاوگەكان بكەین، پێویستمان بە بودجەیەك ھەبوو و داواكاریمان پێشكەشی حكوومەت كرد و لە ئێستادا سەرۆكی حكوومەت وەك قۆناغی یەكەم ٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ دابین كردووین، ئێمەش چاوەڕێ دەكەین وەزارەتی دارایی پارەكە خەرج بكات و دەستبەكار بین، بۆیە لە نزیكترین كاتدا دەست بە لابردنیان دەكەین".

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مه‌خموورییه‌كان هه‌ست خۆشی خۆیان بۆ KDP باس ده‌كه‌ن

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 13:11:26

مه‌خموور-KDP.info- ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتیانی ڕه‌سه‌نی مه‌خموور گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ده‌ڤه‌ری خۆیان بۆ سه‌رژمێری و هاووڵاتییه‌كی مه‌خمووریش ده‌ڵێ، بۆ ئێمه‌ وه‌ك رۆژی جه‌ژن بوو.

 
بەرپرسی لقی 5ی به‌غدا بۆ KDP: کوردانی فەیلی گەڕاونەتەوە ناوچە ڕەسەنەکانیان

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 13:11:11

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی لقی 5ی پارتی ڕایگەیاند، خەڵکێکی زۆری کوردانی فەیلی گەڕاونەتەوە بەدرە و جەسان و مەندەلی و ناوچە ڕەسەنەکانیان، بۆ ئەوەی بەشداری لە سەرژمێریدا بکەن.

 
ئەکرەم ساڵح بۆ KDP: ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان جێگای ستایشه‌

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 11:11:21

گه‌رمیان-KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: خه‌ڵكێكی زۆر به‌ لێشاو له‌ دوێنێوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان له‌ خانه‌قین و دوزخورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پرۆسه‌كه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و یه‌كگرتوویی كورد و بیری نیشتمانیی كوردستانیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا، جێگه‌ی خۆشحاڵی و پێزانینه‌.

 
وەزارەتی کشتوکاڵ: چاندنی گەنم دەستی پێکردووە و لە ھەندێ ناوچەش پەڵەی نەداوە

THURSDAY, 21 NOVEMBER 2024 11:11:23

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێ، لە ھەندێ ناوچەی ھەرێمی کوردستان جووتیاران دەستیان بە چاندنی بەرھەمی گەنم کردووە و دەشڵێ، بە ھۆی کەمیی بارانەوە، لە ھەندێ ناوچە پەڵەی نەداوە.

 
بەرپرسی لقی پارتی: کوردانی خانەقین بە گوڕوتینەوە بەشدارن لە سەرژمێریدا

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 20:11:19

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری دیالە لەبەر ئەوەی کورد زۆر نیشتیمانپەروەرن و رۆحیەتی کوردایەتییان تێدا بەرزە، ماوەی چەند ڕۆژە بەردەوام دەگەڕێنەوە و ژمارەیەکی زۆریش گەڕاونەتەوە، دەشڵێ: ئێمە ھاوکار و پاڵپشتیانین و دەمانەوێت جارێکی دیکە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە دووپات بکەینەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact