Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 14 DEC 2024 06:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یادی كەلەپووری جیهانی لە هەولێر دەكرێتەوە
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- رۆژی چوارشەممە، لەسەر قەڵای هەولێر، یادی رۆژی كەلەپووری جیهانی لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێرەوە، دەكرێتەوە.

بە پێی نووسراوێكی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، كە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، هاتووە، لە رۆژی چوارشەممە رێككەوتی ١٨ی نیسان، كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر، یادی رۆژی كەلەپووری جیهانی دەكاتەوە.

یادكردنەوەی كەلەپووری جیهانی، لە زۆر وڵاتدا بەڕێوە دەچێت، كە هەرێمی كوردستانیش چەند ساڵێكە لە هەولێر ئەو یادە دەكاتەوە، ئەوەیش لە پێناو پاراستنی كەلتوور و فەرهەنگی وڵات لە لایەن هاووڵاتییانەوە دەبیت.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، ناوی یادەكە بە "كەلەپوور لە پێناوی نەوەكان"ـدا دەبێت، ئەوەیش بە مەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی چیرۆكەكان و گواستنەوەی زانیاری لە نێوان گەلاندا، كەوا رۆڵی سەرەكی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری هەیە.

قەڵای هەولێر لە لایەن یونسكۆوە و لە ساڵی ٢٠١٤ـدا، ناوی خرایە لیستی كەلەپووری جیهانییەوە.

خێڵان به‌ختیار

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا دەکات

FRIDAY, 13 DECEMBER 2024 18:12:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی ١٣-١٢-٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی بە ناوی ھەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە  فرانسوا بایرو کرد کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنساوە ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی فەرەنسا.

 
ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەر دەدات

FRIDAY, 13 DECEMBER 2024 13:12:38

هه‌ولێر-KDP.info- لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات.

 
نوێنەری حکوومەت لە ئەورووپا بۆ KDP: سەردانی سەرکردەی وڵاتان بۆ ھەرێم زیاتر دەبێت

FRIDAY, 13 DECEMBER 2024 13:12:32

یەکێتی ئەورووپا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا دەڵێت، بەھۆی بەھێزی پێگە و ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان و هەروەها بەهۆی ئەو سەقامگیریەی ھەیە لەمەودوا سەردانی سەرکردەی وڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر زیاتر دەبێت، چونکە ئەورووپا لەگەڵ ھەرێمی کوردستانێکی بەھێزدایە و تاکە ناوچەی سەقامگیرە لە ناوچەکە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

THURSDAY, 12 DECEMBER 2024 15:12:43

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی پارتێکی تورکمان: خه‌ڵك ده‌نگی به‌ پارتی دا، چونكه‌ زیاتر خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پارتییە

THURSDAY, 12 DECEMBER 2024 13:12:03

ھەولێر-KDP.info- سەرکردەیەکی تورکمان پێی وایە، سەرکەوتنی پارتی لە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەر کاریگەری لەسەر پێکەوەژیانی پێکھاتەکان دەبێت، دەشڵێ: چاومان لە ھەوڵی سەرۆک بارزانییە بۆ گێڕانەوەی کورسی کۆتا. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact