Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 JAN 2025 07:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە ٢٠١٧ گەورەترین دەستکەوتی مێژوویی تۆمار کرا"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی (٢٠١٨)، لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەماوەری شاری هەولێر دەكات و دەڵێت‌: "لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردووی خەباتمان، گەورەترین دەستكەوتی مێژووییمان تۆمار كرد."

 دەقی پەیامەكەیە

بە ناوی خودای بەخشندە و دلۆڤان
لە سەروبەندی ماڵئاواییكردن لە دواساتەكانی ساڵی ٢٠١٧ و پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی ٢٠١٨، سەرفرازین بە ناوی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەماوەری ئازیزی شاری هەولێری هۆلاكۆبەزێن بكەین و وێڕای پیرۆزبایی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگای سەربەخۆییی كوردستان دانەوێنین و سڵاو بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بنێرین و ڕۆڵی دلێری و نەبەردی و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرز بنرخێنین لە بەرگریكردن لە هەموو پیرۆزی و جوانییەكانی كوردستان.


بەو بۆنەیەوە وەكو لقی دوو، ئێمە دووپاتی ئەوە دەكەینەوە كە هەمیشە خۆمان بە قەرزاری خەڵكی دڵسۆز و بەئەمەك و وەفا و خاوەن هەڵوێستی بەرزی نیشتمانی و نەتەوەییی شاری هەولێری خۆشەویست دەزانین، كە لە هەموو كاتە سەخت و دژوارەكاندا قەڵا و قەڵغانی كوردایەتی و كوردستانی و شاكاری پێكەوەژیان و ئازادی و دیموكراسی و لانكەی شۆڕشگێڕان بووە.

بەڕێزان، ساڵی ٢٠١٧ ساڵێكی مێژووییە، نەوەكانی دواڕۆژ شانازی بەو ساڵەوە دەكەن، چونكە لە ماوەی سەد ساڵی خەباتی ڕابردووماندا گەورەترین دەسكەوتی مێژووییمان لەم ساڵەدا تۆماركرد، كە كوردستانیان بە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ڕەنگەكانییەوە و بە سەرۆكایەتی (سەرۆك بارزانی) بۆ سەربەخۆییی كوردستان ڕیفراندۆمیان ئەنجام دا، كە ئەمەش دیكۆمێنتێكی فەرمی بوو و لە سەرتاسەری جیهاندا ئاماژەی پێ كرا و كەسیش ناتوانێ‌ ئەو دیكۆمێنتە لەبار بەرێت.

بە جۆرێك ئەو ڕیفراندۆمە هەموو هێمای پرسیارەكانی لەسەر ناوچەكە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەلا نا و خەڵكی قارەمان و نەبەردی ئەم ناوچانە ناسنامەی كوردستانیان خستە سەر سنگی بوێر و مەردانەی خۆیان و گوتیان، بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆییی كوردستان.

هەر لەم ساڵەدا لە داستانەكانی پردێ‌ و مەخموور و سحێلا و مەحموودیەدا پێشمەرگە قارەمانەكان شكۆی داگیركەران و حەشدی شەعبیان شكاند و گەورەترین سەركەوتنیان لە بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان تۆمار كرد. هەروەك چۆن بۆ یەكەم جار لە مەخموور ئەفسانەی داعشیان تێك شكاند، بە هەمان شێوەش هەر لە هەولێر، بەڵام ئەمجارەیان لە پردێ‌ ئەفسانەی حەشدی شەعبیان شكاند و گەورەترین داستانی بەرگریكردنیان تۆمار كرد.

لە خوای گەورە داواكارین ساڵی ٢٠١٨ ساڵی خێر و خۆشی بێت بۆ تەواوی گەلی كوردستان و مرۆڤایەتی لەسەرانسەری جیهاندا.

ئومێد دەكەین لەم ساڵەدا گەلی كوردستان و بەتایبەتی حزب و لایەنە سیاسیەكان هەوڵی جدی بدەن بۆ ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كورد و كوردستانی و پاراستنی یەكڕیزی و تێپەڕاندن و چارەكردنی هەموو قەیرانەكان، هەروەها بە هەموو لایەكمان هاوكار و پشتیوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بنبڕكردنی ناعەدالەتی و گەندەڵی و سەرخستنی چاكسازییەكان و زەمینە و ڕێكارەكان لەبار بكەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی كوردستان بە پشتیوانیی خودای گەورە و تەواوی گەلی كوردستان.

بژی كورد... بژی كوردستان

لقی دوو

پارتی دیموكراتی كوردستان

یەكشەممە ٣١-١٢-٢٠١٧

 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی پیرۆزبایى له‌ كاكه‌ییەکان ده‌كات

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:51

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی (قەوڵتاس) ئاراستەی برایانی کاکەیی کوردستان و جیھان کرد.

 

هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:27

ھەولێر-KDP.info- لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی سەربازیی و دیپلۆماسی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی ھەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کۆبوونەوە و ڕێکار و میکانیزمەکانیان تاوتوێ کرد.

 
ئومێد سەباح: شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ بەرەی گەل کۆبووەوە

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ لاھور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبوونەتەوە.

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 19:01:23

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 18:01:28

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact