Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 JAN 2025 02:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پسپۆڕان: هەرێم پێنجەم وڵاتی یەدەکی نەوتە، گرەنتی هەیە کە هەناردەی نەوت ناوەستێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- پسپۆڕێکی کەرتی نەوت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بە ھۆی پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیھان لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمدا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا گۆڕانکاری بەسەردا ھات و دەشڵێت، گەرەنتی هەیە بە ھۆی ئەو پێگەیەی ھەرێمی کوردستانەوە، کە پڕۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بە ھیچ شێوەیەک ڕاناگیرێت.

(د. سیروان عارەب)، پسپۆڕی کەرتی نەوت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بە ھۆی ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیھان بووەتە ژمارە، لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆییدا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا گۆڕانکاری بەسەردا ھات و ئەگەر ئێمە سەربەخۆیی ڕابگەیەنین، ئەوە نەوتی ھەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر بازاڕی جیھان دەبێت، چونکە فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە لە مانگێکدا زۆرە و نەوت لە ئاشتی و شەڕدا کارتێکی بە ھێزی ئابوورییە، لەبەر ئەوەش پێگەی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی نەوت و وزەوە لە جیھاندا بەھێزە و ھەڵوێستی وڵاتان لەبارەی پرسە سیاسییەکان و ڕیفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستانەوە دەگۆڕێت.''

لەبارەی گرتنەوەی نەوتی ھەرێم لە لایەن تورکیاوە، ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ''نە لە ئێستا و نە لە داھاتوودا تورکیا ھەنگاوی وەھا نانێت، چونکە گەورەترین کۆمپانیا نەوتی تورکیا لە ھەرێم وەبەرھێنانی نەوت دەکات و تورکیا ساڵانە پێویستی بە ٤٠ ملیار مەتر سێجا گازی شل ھەیە و ھیچ پێشبینی ناکرێت بەو پیشەسازییە بەھێزەوە تورکیا پشت لە نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان بکات.''

ھەر پەیوەست بەو پرسە، (د. عەلی بەلو)، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرۆشتییەکانی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پێشبینی ناکرێت بە ھۆی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمەوە نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕابگیرێت، چونکە پێشتر ڕێککەوتن کراوە و گەرەنتی ھەیە لەو بارەیەوە. ئێستاش ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و ڕووسیا ھەیە، پەیوەندیی نێوان ڕووسیا و تورکیا لە ئاستێکی باشدایە، ئەگەر تورکیاش بە نیازی ھەنگاوێکی وەھا بێت، ئەوە ڕووسیا ڕێگەی پێ نادات و ڕێککەوتنەکە وا کراوە گەرەنتی ھەبێت، پرسە ئابوورییەکانیش زۆر جار ناخرێنە چوارچێوەی پرسە سیاسییەکانەوە، ئەوەش کاریگەریی خۆی ھەیە، واتە بەرژوەندیی ھەموو لایەک ئەوە دەخوازێت پرسی ڕەوانەکردنی نەوتی ھەرێم نەسترێتەوە بە پرسە سیاسییەکانەوە.''

(سیروان عارەب) لەبارەی کارتی دەستی کوردەوە دەڵێت: ''ھەرێمی کوردستان دەتوانێت نەوت وەک کارتی فشار بەکار بێنێت، بەتایبەتی دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، ھەرێمی کوردستان دەبێتە پێنجەمین وڵاتی جیھان لە یەدەکی نەوتدا. ئێستا ھەرێم خاوەن ملیار بەرمیل نەوتی یەدەکە و لە داھاتوودا ڕێژەکە بۆ دوو ئەوەندە بەرز دەبێتەوە، کۆمپانیا گەورەکانی جیھان بەبێ گەرەنتی نەھاتوونە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن، من وەک زانیاریم ھەبێت دەتوانم گەرەنتی بدەمە خەڵکی کوردستان بە ھیچ شێوەیەک پڕۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ڕاناگیرێت.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پەیامێك بۆ كوردانی هەر چوارپارچەی كوردستان دەنێرێت

FRIDAY, 24 JANUARY 2025 22:01:14

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی "شەمس" تیشكی خستە سەر كۆمەڵێ بابەتی هەنووكەیی پێوەست بە هەرێمی كوردستان، پارچەكانی تری كوردستان، عێراق، ناوچەكە و هەموو جیهان بە گشتی و باسی گۆڕانكاریی مێژوویی ناوچەكە دەكات، بەتایبەتی پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا و كاریگەرییەكانی بۆ سەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی (دیداری هەژار موکریانی) ساز دەکات

FRIDAY, 24 JANUARY 2025 21:01:17

هه‌ولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەمەودوا و ساڵانە، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و نەخش و خەبات و هزر و بەرهەمداریی زانا و نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی بەنێوبانگی کورد (هەژار موکریانی)، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی یەکڕۆژیدا (دیداری هەژار موکریانی) ساز دەکات.

 
مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک: هه‌ڵبژاردن له‌ لقەکانی ۳ و ۲٥ بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات

FRIDAY, 24 JANUARY 2025 20:01:13

کەرکووک-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیان ڕایگه‌یاند، پڕۆسەی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان لە سنووری لقەکانی (۳ی کەرکووک و ۲٥ی دەوروبەری کەرکووک) بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

 
"بەشدارانی داڤۆس بە گرینگییەوە لە بیر و بۆچوونی ھەرێمی کوردستان دەڕوانن"

FRIDAY, 24 JANUARY 2025 11:01:11

داڤۆس-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ده‌شڵێ، ماڵی كوردستان له‌ داڤۆس جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووانه‌. نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆڕبەندی داڤۆس، زۆر گرینگە.

 
وەزیری ئەوقاف: ڕێگە نادەین ئەم کارە ئەنجام بدرێت

THURSDAY, 23 JANUARY 2025 22:01:02

ھەولێر-KDP.info- د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دروستکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری لە سنووری قەزای کەلار پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact