Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 JAN 2025 09:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆك بارزانی: بێ گه‌ره‌نتیی كۆنكرێتی ڕاپرسی دواناخرێ.. زمانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دراوسێكان قه‌بووڵ ناكه‌ین
| KDP.info


 

سۆران-KDP.info-  له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا له‌ شارۆچكه‌ی سۆران، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند،  ئه‌گه‌ر تا دوو یان سێ ڕۆژێكی دیكه‌ به‌دیلی دروستمان به‌ ده‌ست گه‌یشت، له‌ 25ی 9دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین، ئه‌گه‌رنا، یانی كه‌ گه‌ره‌نتیی كۆنكرێتی نه‌بێ، ڕاپرسی ئه‌نجام ده‌درێ و، ئیدی بریارمان داوه‌ چی دی بڕوا به‌ به‌ڵێنی زاره‌كی نه‌كه‌ین. راشیگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دراوسێكان قه‌بووڵ ناكه‌ین.


له‌ سه‌ره‌تای گوتاریدا له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ریی ده‌ڤه‌ری سۆران كه‌ ده‌یانهه‌زار كه‌س تێیدا به‌شدار بوون، (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژەی بە رۆڵێ دەڤەرەکە کرد لە شۆڕشەکانی کوردستان و بە جەماوەری دەڤەرەکەی راگەیاند، ئێوە لە ئێستاوە ریفراندۆمی خۆتان کرد. سەرۆکی کوردستان رۆشنایی خستە سەر ئەو ریفراندۆمەی لە رۆژانی رابردوو لە پارێزگای دهۆک و ئەمڕۆیش لە کەرکووک و ئێستایش لە سۆران دەکرێ و گوتی، "ئەمە ریفراندۆمە".

لە وەسفی ناوچەکەدا (سەرۆک بارزانی) رایگەیاند کە دەڤەری سۆران مەڵبەندی شۆڕەشەکان بووە و سەدان شەهیدی قارەمانی بەخشیووەتە کوردستان، بۆیە کە جەماوەر و کەسوکاری شەهیدان کۆ بوونەتەوە ئەوە خۆشترین رۆژە لە ژیاندا. 
 
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان روونی کردەوە، کە بۆچی بڕیاری ریفراندۆم دراوە و، هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ سەرجەم ئەو رێگایانەی کە گەلی کوردستان لەگەڵ عێراق تاقی کردووەتەوە لە مەرکەزییەوە تا فیدراڵی، کە هەموو رێگەیەک شکستی بردووە، چونکە ئەوان باوەڕیان بە فیدراڵییەت و پێکەوەژیان و شەراکەت نییە.
 
سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژەی بە گشت رێگەچارەیەک کرد کە لە رابردوودا لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق گیراوەتەبەر لە پێناو چارەکردنی کێشەکاندا، هەتا بیری هەموو لایەکی هێنایەوە لە ساڵی 2015یش لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا (ئۆباما) باسی کردووە، هەروەها پاریش بە وەفدێک سەردانی بەغدایان کردووە و لەوێیشیدا پێیانگوتوون کە ئیدی شەراکەت شکستی بردووە و با ببین بە دوو دراوسێی باش، ئەوکات زۆر نەرم بوون و هەتا یەکێکیان گوتی با بەخۆشی لە یەکدی جوودا ببینەوە.
 
سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە بۆیە بڕیاری ریفراندۆم درا چونکە دەستوور پێشێل کرا و بودجەی پێشمەرگە نەدرا و بە دەساڵ هیچیان بۆ پێشمەرگە نەکرد، کەچی بە دوو سەعات یاسای حەشدی شەعبییان لە پەرلەماندا تێپەڕاند، بودجەی خەڵکی کودستانیان بڕی کە ئەم نیەتە وەک ئەنفاڵێکی دیکە بوو بەسەر خەڵکی کوردستانیان هێنا.


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وان ئێستا به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ هێڵی سه‌وز، سه‌یره‌، ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ هاوه‌ن له‌ هه‌ولێر و شاره‌كانمان بده‌ن. ئێمه‌ ئاماده‌ نین گفتوگۆ له‌سه‌ر سنووری هێڵی سه‌وز بكه‌ین، چونكه‌ نه‌ سنووری كوردستانه‌ و نه‌ هیی كوردستانیش ده‌بێ.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تییشه‌وه‌ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ وڵاتانی دنیا باسی پرسی سه‌ربه‌خۆییمان كردووه‌، كه‌چی به‌م دواییه‌ گۆران به‌سه‌ر هه‌ڵوێستایندا هاتووه‌، كه‌ بۆم سه‌یره‌، جاران كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پرسی كورد و تێكدانی شه‌راكه‌تیان به‌ هه‌ند نه‌ده‌گرت و بڕوایان به‌وه‌ نه‌بوو، گه‌لی كوردستان ده‌توانێ ڕاپرسی ساز بدا، به‌ڵام یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی راپرسی، ده‌ركه‌وت بۆ هه‌موو جیهان بڕیاری گه‌لی كوردستان ه‌ و هیی تاكه‌كه‌س نییه‌، په‌رله‌مان كارا كرایه‌وه‌ و كوردستانیان سوورن له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان.

(سه‌رۆك بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه‌، ڕاپرسی ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ڕاپرسی ده‌كه‌ن، ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ جیهان بڵێین سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ.
دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌دیلی ڕاپرسی نه‌بێ و جێی ئه‌و پرسه‌ بگرێته‌وه‌ مه‌حاڵه‌ دوابخرێ.

 

هه‌ر له‌باره‌ی داواكاریی وڵاتان بۆ دواخستنی ڕاپرسی، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تا دوو یان سێ ڕۆژێكی دیكه‌ به‌دیلی دروستمان به‌ ده‌ست گه‌یشت، له‌ 25ی 9دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین، ئه‌گه‌رنا، یانی كه‌ گه‌ره‌نتیی كۆنكرێتی نه‌بێ، ڕاپرسی ئه‌نجام ده‌درێ و، ئیدی بریارمان داوه‌ چی دی بروا به‌ به‌ڵێنی زاره‌كی نه‌كه‌ین، ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ.


گوتیشی، من ئێستا هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ دوای 2003وه‌ چووینه‌وه‌ به‌غدا هه‌ڵه‌مان كرد، ئێمه‌ به‌ نیازی پاك چووینه‌وه‌ به‌غدا، به‌ڵام به‌وه‌یان نه‌زانی، ئه‌وان شه‌راكه‌تیان قه‌بووڵ نه‌كرد و ئێمه‌ش خزمه‌تكاریی كه‌س ناكه‌ین.
هه‌ڵه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بودجه‌ی ه‌هرێمیان بڕی ده‌بوو ڕاپرسی بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ نیمچه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك بوو و شه‌ڕی داعشیش به‌سه‌ردا هات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانی) دووپاتی كرده‌وه‌، داوا له‌ دراوسێكان ده‌كه‌ین به‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، چونكه‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كه‌س قه‌بووڵ ناكه‌ین. راپرسی گوزارشته‌ له‌ ڕای خه‌ڵك، پاش ئه‌وه‌ وه‌رن گفتوگۆ ده‌كه‌ین و دراوسێیه‌تی باش و هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندیی باش ده‌خه‌ینه‌ به‌ر باسه‌وه‌، به‌ڵام ئینكاری مافی گه‌لی كوردستان قه‌بووڵ ناكه‌ین.

حەفتەی دابێ، کوردستانیان دەچنە سەرسندووقه‌كانی دەنگدان و چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن، کە بەڵێیە بۆ سەربەخۆییی کوردستان، (سەرۆک بارزانی) لە گوتارەکانی پێشووتری دا رایگەیاند کە ئیدی کاتی سەربەخۆییی کوردستانە و تا ئێستایش کۆمەڵگەی دەولی ئەو بریتەی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان نەکردووە کە گه‌رەنتیی نووسراو و پێویستی تێدابێ، بۆیە رێفراندۆم ئەنجام دەدرێت.




دوایین هەواڵەکان

ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هید كردنی پێشڕه‌و دزه‌یی و كچه‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێت

WEDNESDAY, 15 JANUARY 2025 09:01:02

هه‌ولێر-KDP.info- کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به‌ ده‌نگی به‌رزی مووشه‌كی بالیستی به‌خه‌به‌ر هاتن، كه‌ ماڵی پێشره‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری شاره‌كه‌ كرایه‌ ئامانج.

 
فازڵ میرانی پیرۆزبایى له‌ كاكه‌ییەکان ده‌كات

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:51

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی (قەوڵتاس) ئاراستەی برایانی کاکەیی کوردستان و جیھان کرد.

 

هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:27

ھەولێر-KDP.info- لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی سەربازیی و دیپلۆماسی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی ھەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کۆبوونەوە و ڕێکار و میکانیزمەکانیان تاوتوێ کرد.

 
ئومێد سەباح: شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ بەرەی گەل کۆبووەوە

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 20:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ لاھور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبوونەتەوە.

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 19:01:23

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact