Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زانکۆی ئەمەریکایی لە دهۆک دەکرێتەوە

دهۆك-KDP.info-  پارێزگاری دهۆک كردنه‌وه‌ی زانکۆی ئەمەریکایی لە پارێزگاکەیان بە دەستکەوتێکی گرینگ ناوی دەبات.

(فەرهاد ئەمین) پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بڕیارە سبەی (14\3\2016)لە ڕۆژی لەدایکبوونی (بارزانیی نەمر) و یادی راپەڕیندا لە شاری دهۆک، زانکۆی ئەمه‌ریکایی لەو پارێزگایە دەکرێتەوە، کە ئەمەش موژدەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ خەڵکی پارێزگای دهۆک.

پارێزگاری دهۆک گوتی: "لەو ڕۆژەدا کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن، کە تایبەت دەبن بە یادەکانی راپەڕین و لەدایکبوونی ژەنەراڵ (مستەفا بارزانی)."

گوتیشی: "کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکایی لە دهۆک، دەستکەوتێکی گرینگە بۆ خەڵکی شارەکە و موژدەیەکە بۆ کەسوکاری شەهیدان".

حەکیم حیکمەت