Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خشتەی نوێی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دیاری کرا

هەولێر-KDP.info-  بەپێی خشتەی نوێی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ کەمترین پاشەکەوت لە مووچەکەیان دەکرێت؛ مووچەی مانگی دوو، بە لای کەمەوە هەر سەدا١٠ـی لێ پاشەکەوت دەکرێت کە مووچەی پۆلیسی ئاساییە و، بە لای زۆریشەوە، سەدا٤٠ـی لێ پاشەکەوت دەکرێ کە ئەوانەی پلەیان لیوایە و ئەمەش کاتییە و دەگۆڕێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی خشتەی نوێی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ پۆلیسی ئاسایی تەنیا سەدا١٠ـی مووچەکەیان پاشەکەوت دەکرێت و، لە ملازم٢یەوە هەتا ڕائید سەدا٢٠ و، لە سەروو ڕائیدەوە تاوەکو پلەی عەمید سەدا٣٠ و، لیواکانیش سەدا٤٠ـی مووچەکەیان پاشەکەوت دەکرێت."
گوتیشی، ئەمە کاتییە و، هەر بۆ مانگی دووە؛ بەپێی زیادبوونی داھاتی ھەرێم، لێپاشەکەوتکردن کەمتر دەبێت.
(ھەرکی) ڕوونیشی کردەوە، بەپێی بەدواداچوونی ئێمەش ھێزەکانی ناوخۆ بەو خشتەیە ڕازینە و کێشەیان نییە، چونکە مووچەکەیان پاشەکەوتێکی کەمی لێ کراوە.
بڵند ئیبراھیم