Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەو داعشەی سووکایەتیی بە دیلەکانی پێشمەرگە دەکرد دەستگیر کرا

کەرکووک-KDP.info-  ئاسایشی کەرکووک چوار تیرۆریستیان دەستگیر کردووە کە وەختی خۆی شەڕی پێشمەرگەیاندەکرد و، سووکایەتییان پێ دەکرد.

 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک (فەرھاد حەمەعەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە درێژەی چالاکیەکانمان وەکو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک توانیمان چوار تیرۆریستی داعش دەستگیر بکەین کە خەڵکی دەوروبەری شارۆچکەی حەویجەن و، دانیشیان بەوەدا ناوە کە بەشداری چەندین شەڕیان کردووە و، بەیعەتیشیان بە ئەمیری داعش داوە؛ لە شەڕەکەی مەنسوریە و ڕەشاد و تەلوەردیشدا بەشدارییان کردووە."

دەیشڵێ، ئەو تیرۆریستانە خۆیان دابووە گەڵ ئەو ھاووڵاتیانەی لە دەستی داعش ڕایان‌دەکرد و، دزەیان کردبووە ژوورەوە؛ بەنیاز بوون لە کەرکووکدا کاری تیرۆریستی بکەن و، شانەی داعشی لێ زیندوو بکەنەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک ڕوونیشی کردەوە، یەکێک لەو تیرۆریستانە، دەستی هەبووە لە سووکاتیکردن و سووڕاندنی پێشمەرگە بە ناو حەویجەدا.

 

بڵند ئیبراھیم-نەشوان بەرزنجی