Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەورۆڵی: کەینێ پەیامەکەی یەکێتی و گۆڕانمان پێ گەیشت، وه‌ڵامیان دەدەینەوە

سلێمانی -KDP.info- بڕیارە شاندێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پۆستەکانی پارێزگای ھەڵه‌بجە سەردانی لایەنەکان بکەن، گوتەبێژی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش لە سلێمانی دەڵێ، ڕەنگە ئەمجاره‌ ئەو دوو لایەنە پەیامێکی نوێیان پێ بێت، جا گەر وا بوو، وه‌ڵامیان دەدەینەوە.

(فارس نەورۆڵی) گوتەبێژی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران لەبارەی پۆستەکانی پارێزگای ھەڵەبجە سەردانی لایەنەکان بکەنەوە؛ جا کەینێ سەردانی ئێمەیان کرد و پەیامەکەیان گەیشت، ئێمەیش وەڵامیان دەدەینەوە، جا تا ئەو کاتە، جارێ ھیچ ناڵێین."
(فارس نەورۆڵی) گوتیشی، پێشتر لەسەر بنەمای توافقی لایەنەکانی ھەڵەبجە لەگەڵ یەکێتی و گۆران گفتوگۆمان کردبوو، چونکە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕێک کەوتبوون، بەڵام ڕەنگە ئەمجارە پەیامێکی نوێیان پێ بێت بۆیە سەردانی لایەنەکان دەکەن.
بڵند ئیبراھیم