هه‌ولێر -KDP.info- شاندێكی كونسوڵخانه‌ی كوێت و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ن و پێكه‌وه پلان بۆ دروستكردنی قوتابخانه و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری نێو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان و چۆنیه‌تیی هاوكاریكردنی زیاتری په‌نابه‌ران داده‌ڕێژن.
2/9/2015 به مه‌به‌ستی به سیسته‌مكردنی زیاتری كاروچالاكیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، شاندێك به سه‌رۆكایه‌تیی د. عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌نده‌ری سەرکونسوڵی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان له شاری هه‌ولێر كرد و، شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییەکی گه‌رمی لێ كردن.
له دیدارێكدا شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیی زیاتركردنی هاوكارییه‌كانیان بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی كوردستان و به‌سیسته‌مكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكات ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی دیكه كه خزمه‌تی زیاتر به په‌نابه‌رو ئاواره‌كان بكات، هه‌ر له‌و دیداره تیشك خرایه سه‌ر خراپی بارودۆخ و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ باشتركردنی بار‌و گوزه‌رانیان له‌نێو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا د. عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌نده‌ری کونسوڵی كوێت، سوپاس و ستایشی كاروچالاكیه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ڕۆڵی باڵایان هه‌یه له خزمه‌تكردنی په‌نابه‌راندا.
شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سوپاسی وڵاتی كوێتی كرد كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا كۆمه‌ك و هاوكاریی و یارمه‌تی ده‌نێرێت بۆ په‌نابه‌ران و، كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی 'سوورەمانگی كوێت'ـیشی به‌رز نرخاند.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیی كردنه‌وه و دروستكردنی قوتابخانه و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری له‌نێو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئومێدیان خواست له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پلان و پرۆژانه‌یان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا جێبەجێ بکەن. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی کونسوڵخانه‌ی كوێت و كۆمه‌ڵه‌ی سوورەمانگی كوێت دیاری و ڕێزلێنانیان به‌خشیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی.