Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"بۆ ڕازیکردنی کۆمەڵی ئیسلامی بوو..سەرۆکی پەرلەمان سروودە نیشتمانییەکەی ئەی ڕەقیبی لێ نەدا"

هه‌ولێر -KDP.info- ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دوای کۆتایی ھاتنی پشووی ھاوینەی پەرلەمان و دەستپێکردنی خولی پایزە کۆ بووە و لەکاتی ڕاوەستان دەقیقەیەک بۆ گیانی پاکی شەھیدان سرودی ئەی ڕەقیب لێ نەدرا و  هەر مارشی نەتەوەیی لێ درا؛ پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی زەرد دەڵێت، سەرۆکی پەرلەمان لەپێناو ڕازیکردن و فشاری کۆمەڵی ئیسلامی ڕێگەی نەداوە سرودی ئەی ڕەقیب لێ بدرێت!

(نازم ھەرکی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە کاتی وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان مارشی نەتەوەیی لێ درا و، وەک جاری جاران، سرودی ئەی ڕەقیب لێ نەدرا، بە ڕای من ئەمە بۆ لاوازی سەرۆکی پەرلەمان دەگەڕێتەوە و بۆ ڕازیکردن وفشاری کۆمەڵی ئیسلامی ڕێگەی نەداوە ئەو سرودە لێ بدرێت.
(نازم ھەرکی) گوتیشی، چەند پرۆژەیاسایەکیش پێشکەش کراون بۆ ئەوەی سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب بکرێتە یاسا، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆکی پەرلەمان ئامادە نییە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
بڵند ئیبراھیم