هەولێر-KDP.info- دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانەوە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات، ئەو ڕاپۆرتانەی دیوان کە ڕاپۆرتی وردبینن و تیشک خستنە سەر بابەتێکی دارایی و کارگێڕین کە سیفەتی لێکۆڵینەوەیان تیدا نییە، بڵاو نەکرێنەوە.
لەو نووسراوە فەرمییەدا کە بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ناردووە، نووسینگەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانە مافی ئەو کەسایەتیانە پێشێل دەکات کە انویان لە ڕاپرتەکاندا هاتووە و، زۆر جار ڕای گشتی بەهەڵەدا دەبات.