Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

میرانی: نابێ لایەنێک میلـلەتێک لەسەر پەنجەی خۆی بسوڕێنێ.. نووسینگەکەی گوزارشتێکی بە هەڵە لێکدراوە ڕەت دەکاتەوە

هه‌ولێر-KDP.info-  (خەلیل بەرواری) سکرتێری ڕۆژنامەوانیی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕەتی دەکاتەوە کە، (فازڵ میرانی) گوتبێتی لایەنەکانی تر ڕازی بوون بەوەی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەنیا لە کاتی شەڕدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێ، بەڵام لە کاتی ئاشتیدا وەزیری پێشمەرگە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێ، بەڵکە راستییەکەی ئەوەیە کە، (میرانی) گوتوویەتی، سێ لایەن وەها پێشنیازێکیان هەبووە، نەک ئەوەی کە ئەمە پێشنیازی پارتی بووبێت."

لە وتوێژێكی تایبەتدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا، دەربارەی ئەو دوو جیاوازییەی پێوەست بە پرسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێشتا مشتومڕیان لەبارەوە دەکرێ(شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن)، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاوا دەڵێت، "هێندەی من ئاگادار بم، لایەنەكانی تر کە پێم وایە هەر کۆمەڵ گۆڕانیش بن، پێشنیازێکیان هەبووە بەوەی کە سەرۆكی هەرێم تەنیا لە كاتی شەڕدا سەرۆكی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بێت، بەڵام کە شەڕ نەبوو وەزیری پێشمەرگە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بێت. من پێم سەیرە ئەمە چ پێشنیازێکە، باوەڕم وایە کە ئەمە ڕای یەکێتییش نییە، چونکە ناشێت یەکێک لە شەڕدا سەرکردە بێ و لە ئاشتیدا سەرکردە نەبێ. هەرچۆنێک بێ خۆ بە تەنیا سەرۆک ەفرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان نابێ و جێگرەکەی، جێگری فەرماندەی گشتییە، وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی هەواڵگریی گشتیی سەربازی و سەرۆکئەرکان، هەموویان ئەندامی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانن."

(فازڵ میرانی) دەربارەی خاڵی دووەمیش کە جەخت دەکاتەوە کە "لایەنەکان کردوویانەتە گرێ"، شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکە، ڕاستە کە ئێمە پێشتر دەمانگوت تەنیا دەبێ لە نێو خەڵک هەڵبژێردرێ، بەڵام ئێستا دەڵێین با بە ڕیفراندۆم بێ و پرسیار لە میلـلەتی خۆمان بکەین بزانین ڕایان چییە و چ بڕیارێک دەدەن، ئایا دەیانەوێ سەرۆک خەڵک خۆیان هەڵیبژێرن یان بچێتەوە پەرلەمانەوە، جا هەر کامێکیان خەڵک بڕیاری لێ دا، ئێمە پێیڕازین.
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان جەخت دەكاتەوە کە، میلـلەتی کورد بەدیلی هەیە بۆ (کاک مەسعوود)، چونکە میلـلەتی ئێمە گەلێک توانا و کەسایەتیی ژیری تێدا هەن، سەربار دەبێ ئەوەیش بڵێین کە ڕێککەوتنمان لەگەڵ برادەرانی یەکێتی هەیە، پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم بەشی ئێمەیە، بەڵام دەڵێین (کاک مەسعوود) رەمزە کە ڕەنگە لە ئیستادا ئەم ڕەمزە نەبێ؛ پێگەکەی، تواناکانی لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی وەک تورکیا، ئێران و وڵاتانی عەرەبی، هەروەها ئەورووپا و ئەمەریکا.. ئاخر بە لای ئەم وڵاتانەوە کەسایەتیی سەرۆک ڕۆڵی خۆی هەیە، چونکە دەبێ ئەو ڕاستییە بزانین کە، (کاک دکتۆر فواد کە ئێستا سەرۆککۆمارە، ئایا هەمان ئەو ڕۆڵەی هەیە کە مام جەلال هەیبووە، یان کاک دکتۆر بەرهەم و یاخوود من سەرۆکۆمار بین دەبین بە مام جەلال، ڕاستە کە پۆستەکە پڕ دەبێتەوە بەڵام جێیی کەسایەتییەکە ناگرینەوە. عارەب قسەیەکی هەیە دەڵێ، شوێن بەوە دیار دەبێ کێ لێی دادەنیشێ. ناشێ بڵێین کە کەس نییە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، هەڵبەت لە نێو پارتی و لە نێو یەکێتی و لایەنی دیکەیشدا هەیە، بەڵام لەم دۆخەدا کەسمان لە (سەرۆک بارزانی) شیاوتر و پێگەیشتووتر نییە.
هەروەها دەڵێت، کە ئەگەر کاندید هی ئێمەیە خەڵک بۆ لەسەرمان فەرز بكات، بۆ سازشی لەسەر بکەین؟! ئەگەریش هەر سوورن لەسەر ئەمە، دەڵێین با ئەم پرسە ببرێتە لای خەڵک و خۆیان کەسێک هەڵبژێرن کە دەیانەوێ.
لە وەڵامی ئەوەیشدا کە هەندێک لایەن لەبەر ئەوە پێداگری دەکەن کە لە هەڵبژاردندا ساختەکاری دەکرێ، (میرانی) دەپرسێ، ئەگەرچی ئەمە قسەیەکی سیاسییەکان نییە بەڵام ئایا ئەگەر لە ساختەکاری هەیە و لێرەولەوێ کەسێک بە ساختە چووەتە پەرلەمانەوە، ئەی چۆن ڕیی دەدرێ ئەو بڕیار لەسەر کاندید سەرۆک بدات، دیسان من لە لایەنەکان دەپرسم، لە ةێوان چوار دیوار و لە لایەن ١١١ کەسەوە باشتر ساختە دەکرێ، یاخوود دوو ملیۆن کەس؟ هاوکات گوتی، بۆ دەبێ لە ڕای گەلی خۆمان بترسین، خۆ هەر ئەوانە بوون کە هەڵبژاردنی سەرۆک لای پەرلەمان بوو گوتیان بابێتەوە لای خەڵک و لە هەردد بارەکەیشدا دەیانگوت ساختە دەکرێ، ئاخر لە دنیادا شتی وا نییە کەسێک یان لایەنێک میلـلەتێک لەسەر پەنجەی خۆی بسوڕێنێتەوە. بۆیە نە خەڵکی کوردستان و نە ئێمەیش ئەمە قبووڵ ناکەین.

دەقی دیدارەکە: