Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندێكی هەرێم سەردانی‌ توركیا دەكات.. بۆ هێناوەی پارەكەی هەرێمە

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بڕیارە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەرەتای مانگی داهاتوو سەردانی وڵاتی توركیا بكەن بە مەبەستی گرتنەبەری چەند رێكارێك بۆ هێناوەی پارەی هەرێم لە هالك بانك‌.

(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بانگی هەردوو وەزیری دارایی و سامانە سرووشتییەكانی كرد و پێی ڕاگەیاندن كە دەبێت بە زووترین كات ئەم كێشەیە چارە بكرێت، دەبووایە پێش شەش حەفتە وەزیری دارایی سەردانی توركیای بكردبا، بەڵام نەچوو، هەروەها یەكلاكردنەوەی ژمێریارییش لەگەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەكان كرابوو و لە هەرێمی كوردستان هەموو شتێك تەواو ببوو، ئەنجامی ئەم نەچوونەیش مووچە دوا كەوت‌".
( شەعبان) گوتیشی: "بڕیار دراوە رێكارە ئیدارییەكان لە "هالك بانك"ـی توركیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا تەواو بكرێن بۆ ئەوەی ئیتر زیاتر پێویستیمان بە (وەسیت) نەبێت تا پارەی هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە، بەڵكە بەم رێگایە بە شێوەی ئۆتوماتیكی پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەچیتە هالك بانك و بە یەك ئاماژە بۆ نموونە لە بانكێكی توركی لە هەرێمی كوردستان چەند پارەت بوێت بە سیولە دەتوانی پارەكەی خۆت وەربگریت لەجیاتی ئەوەی بە سێ حەفتە پارەكەی خۆت لە دەرەوە بێنیە هەرێم، ئەم كارەیش پێنج رۆژ تا حەفتەیەك ناخایەنێت".
جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان ناچێتە سەر حیسابی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، بەڵكە دەچێتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و سندوقێك لە بانكی نێودەوڵەتی كوردستان كراوەتەوە و بە حیسابێكیش كراوە بە ناوی حیسابی مووچە و راستەوخۆیش سەر بە وەزارەتی داراییە، بەڵام پارەكە لەجیاتی ئەم وەسیتەوە بێتە هەرێمی كوردستان، ئۆتۆماتیكی پارەی خۆمان وەردەگرین".

نەشوان بەرزنجی