Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ده‌بێ رابوون مه‌عرووف داوای لێبووردن بكات.. مونا قه‌هوه‌چى: ده‌یده‌ین به‌ دادگا

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە ‌پەرلەمانی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه‌، ئه‌گه‌ر بێت و چی دیكه‌ (رابوون مه‌عرووف)ی په‌رله‌مانتارى گۆڕان هێرش بكاته‌ سه‌ر پێكهاته‌ی توركمان و ناحه‌قییان ه‌برانبه‌ر بكات، ئه‌وا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
  له‌ دوادیداریدا (رابوون مه‌عرووف)ی په‌رله‌مانتارى گۆڕان هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر پێكهاته‌كانی كوردستان و گوتویه‌تی، ''زۆربەی پێكهاتەكان و ئەو لایەنانەی تەنها كورسییەكیان لە پەرلەمانی كوردستاندا هەیە، بە حیزبی سیاسی نازانم"، له‌ وه‌ڵامدا (مونا قه‌هوه‌چى) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە ‌پەرلەمانی كوردستان، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێكهاته‌كان توركمانه‌كان له‌ نێویاندا و هه‌ندێكی حزبه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ له‌ رووى یاساییه‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیمۆكراسی له‌ هه‌رێمدا نوێنه‌رایه‌تیی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك كه‌سێكی وه‌ك (رابوون مه‌عرووف) قسه‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌نى ئه‌م وڵاته‌ ده‌كات و، ئێمه‌ به‌ حزبى توركمان بزانێت یاخود نه‌زانێت، جه‌ماوه‌ری توركمانی نیگه‌ران كردووه‌.''

(قه‌هوه‌چى ) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بڕیار وا بێ (رابوون مه‌عرووف) به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ بێت له‌سه‌ر پێكهاته‌ى توركمان، له‌ ڕاستیدا خه‌ڵكى توركمان چیتر لێى قبووڵ ناكه‌ن و كاردانه‌وه‌ى توندیان ده‌بێت به‌رامبه‌رى، بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین داوای لێبووردن له‌ جه‌ماوه‌ری توركمان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌گینا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ین به‌ دادگا.''

نەشوان بەرزنجی