Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش ڕاگەیەنرا

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەكردنی مووچەی مانگی شەشی چەند وەزارەت و دەستە و دەستگایەكی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە كە سبەی پێنجشەممە 27/8/2015 ئەم شوێنانە مووچەی  مانگی 6/2015 وەر دەگرن:
1_ فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی.
2_هێزی ئاماددە.
هەروەها ڕوونیشی كردووەتەوە، رۆژی یەكشەممە 30/8/2015 ئەم وەزارەت و دەستانە مووچەی مانگی 6/2015 وەردەگرن:
١_وەزارەتی پلاندانان ٢_ وەزارەتی داد ٣ - وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە 4_ وەزارەتی بازرگانی و  پیشە سازی _ 5_ وەزارەتی گواستنەوە _6_ وەزارەتی رۆشنبیری_ 7_ وەزارەتی دارایی و ئابووری 8_ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان 10_دەستەی وەبەرهێنان 11_ دیوانی چاودێری دارایی 12_دەستەی دەسپاكی 13_ دەستەی مافی مرۆڤ 14_دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم 15_ دەزگای مین _ 16- دەستەی ژینگە.

ئومێد بابان