Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەینێ و دووسبەی مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت

 

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەینێ و دووسبەی مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەك دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە كە، سبەی چوارشەممە 22/7/2015، ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچەی مانگی 5ـی 2015 وەردەگرن:

1_ وەزارەتی گواستنەوە

2_ وەزارەتی رۆشنبیری

3_ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان

4_ دەستەی مافی مرۆڤ

5_ دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم

رۆژی پێنجشەممەیش 23/7/2015، ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچەی مانگی 5/ 2015 وەردەگرن:

1_ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

2_ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

3_ وەزارەتی داد

4_ ئەنجوومەنی دادوەری

ئومێد بابان