Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش جەژنی قەدەغە کرد و بڕیارێکی دیکەیشی دەرکرد

مووسڵ-KDP.info-  رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە بۆنەی ھاتنی جەژنی رەمەزانەوە دوو بڕیاری دەرکرد، لەوانە قەدەغەکردنی جەژن و، چوونی خەڵکی بۆ سەر گۆری مردووانیان لە رۆژانی جەژندا.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە KDP.infoـی راگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای مووسڵ بڕیارێکی نوێی لەبارەی ھاتنی جەژنی رەمەزانەوە دەرکردووە و، تێیدا رێگە نادەن ھاووڵاتیان جەژن بگێڕن و ھەر کەسێکییش پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت ئەوا سزا دەدرێت.

وەک (عیسمەت رەجەب) گوتی، داعش هەر بەمە نەوەستاوە و بڕیارێکی دیکەیشی دەرکردووە و، ھاووڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت بچنە سەر گۆڕی مردووانیان و ھەرکەسێکیش لە گۆڕستانەکان ببینرێ دەستگیری دەکەن.

بڵند ئیبراھیم