Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ بۆ دوای پشووی پەرلەمان دواخرا

هه‌ولێر-KDP.info-ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، بە ھۆی ئەوەی سزاکانی پڕۆژەیاسای بەخشین وچاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ پێچەوانەی یاسای سزادانی عێراقی بوو، دواخرا بۆ دوای پشووی پەرلەمانی عێراق.

(مەدینە شەرنەخی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد  ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دووەم ڕۆژ لەبارەی پڕۆژە یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ کۆ بووە و، لە کۆی شەش بەشی ئەو پڕۆژەیاسایە، چوار بەشی پەسەند کراوە، بەڵام لە بەشی پێنجەمدا کە باسی سزاکان دەکات وەستاون، چونکە ھەندێک لە سزاکان پێچەوانەی یاسای سزادانە لە عێراقدا، بۆ نموونە لە شوێنێک باس لەوە دەکات ھەرکەسێک بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە بکات ٥٠ملیۆن سزا دەدرێت و، تا ھەتایە زیندان دەدرێت، کە پێویستە یەکێک لەو سزایانە بدرێت نەک ھەردووکیان."
گوتیشی، کۆبوونەوەکە بۆ دوای پشووی پەرلەمان دوا خرا، بۆ ئەوەی ھەندێک گۆڕانکاری لە سزاکاندا بکرێت ئەوکات گفتوگۆی لەسەر دەکەن و، پەسەند دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم