Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی پێنج دابه‌ش بكات

هه‌ولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا لە ھەوڵدایە بۆ ئەوە پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی پێنجیش دابەش بکات.

(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی لە ھەوڵی ئەوەدایە بە داھاتی ناوخۆ، مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکات.
(شەعبان) ڕوونیشی کردەوە، هه‌موو هه‌وڵی حكوومه‌ت بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.
بڵند ئیبراھیم