برۆكسل-KDP.info-ڕوانینى پارتى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان تا ده‌ڕوات چڕوچڕتر ده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌م چوارچێوه ڕوانینه‌ى پارتى، (هێمن هه‌ورامی) به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی سه‌ردانی برۆكسلی كرد بۆ زنجیره كۆبوونه‌وه‌یەک و دیدارى سیاسى دیپلۆماسى؛ وه‌ك هه‌ورامی جه‌ختی كرده‌وه كه پارتی بەرده‌وامه له پەیداکردنی پاڵپشت لە هەموو جیهانەوە بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد.
له 28/6/2015 هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك كه پێك هاتبوون له د. محەمەد عەلى و فه‌یرۆز ئاكره‌یى و عەلى هه‌ڵۆ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى و د. نزار به‌ڕێوبه‌رى ئهندروستیى پارێزگاى دهۆك، له سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى دامه‌زراوه‌ى كۆنڕاد ئایدنهاوهرى سه‌ر به پارتى سى.دى.ئۆى فه‌رمانڕه‌واى ئه‌ڵمانیا گیشتنه بڕۆكسل، هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا شاندى ناوبراو ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى سیاسى و دیپلۆماسی گرنگیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیه‌تیى ئه‌ورووپا و دامه‌زراوه‌ى كارنیگى ئه‌ورووپا و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئى.پى.پى كه گه‌وره‌ترین بلۆكى ناو په‌رله‌مانى ئه‌ورووپایه و له (17) وڵاتى ئه‌ورووپادا حزبى حوكمڕانن. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له كۆى كۆبوونه‌وه‌كاندا به وردى دید و تێڕوانینى پارتیی بۆ ڕوون كرده‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش و پێویستییه سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى كوردستان له‌م شه‌ڕه‌دا، هه‌روه‌ها دوایین ڕه‌وشى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و پابه‌ند نه‌بوونى به‌غدا به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه، پرسى ڕیفراندۆم و داواى پشتیوانى له وڵاتانى یه‌كیه‌تیى ئه‌ورووپا، به‌شێك بوو له گفتوگۆكانى نێوان شاندى پارتى و ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه له‌گه‌ڵیان كۆبوونه‌وه، هه‌ورامى داواى هاوكارى له به‌هێزتركردنى دامه‌زراوه‌كانى كوردستان و ڕیفراندۆمکردن بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان كرد.
جێگاى ئاماژه‌یه شاندى ناوبراو له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا چاویان به كۆمه‌ڵێك كه‌سانى ئه‌كادیمیك و خاوه‌ن پێگه له یه‌كیه‌تیى ئه‌ورووپا و چه‌ند سه‌نته‌رێكى پڕۆفیشناڵ كه‌وت، كه له سه‌نته‌ره‌كانى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى كه له لایه‌ن خاتوو ڤیبكى میاراوه پێشوازییان لێ كرا و دواتریش چاویان به خاتوو ڕۆسیماریا جیلى سه‌رپه‌رشتیارى په‌یوه‌ندى و چالاكییه‌كانى ئه‌ورووپا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا و دكتۆر ڕۆڵف شوارز ڕاوێژكارى ناتۆ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا و ماسی‌و ڕۆبنسن ئه‌ندامى په‌رله‌مانى یه‌كیه‌تیى ئه‌ورووپا و ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق، به وردى ئه‌و كێشمه‌كێشه سیاسیانه‌ى كه ڕوشێكى ناسه‌قامگیرى وه‌دووى خۆیدا هێناوه تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى كارینگییان كرد و له لایه‌ن جۆنه‌سه‌ن هاكینبرۆیج و پیێرى ڤیمۆت سه‌رۆكى و جێگیرى سه‌رۆكى سه‌نته‌ره‌كه‌وه پێشوازى كران و دواپێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و عێراق و كوردستانیان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌ورامى ڕوانگه‌ى پارتیی له‌م باره‌یه‌وه بۆ ڕوونكردنه‌وه.
هێمن هه‌ورامى و شاندى یاوه‌رى ڕۆژى دواتر له‌گه‌ڵ پاتریك ڤۆلارى سكرتێرى پیویلى ئه‌ورووپا و سه‌ردانى باره‌گاى كۆمیته‌ى ئه‌ورووپایان كرد و له‌لایه‌ن جین باربى سه‌رۆكى كۆمیته‌ى ناوبراو بۆ كارووبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقا و نێوه‌ڕاستى ئاسیا پێشوازى كران، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له ته‌واوى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا ڕوانگه‌ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى شیكردنه‌وه و پارتى به خاوه‌نى وه‌ها ستراتیژییه‌تێك زانى كه له نێو هاوكێشه سیاسى و ته‌نانه‌ت سه‌ربازییه‌كانیش ڕۆڵێكى ئه‌رێنى و ئه‌كتیڤ ده‌گێرێت و توانیوتییهتى ببێته ئایدییایهك كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان بكات و جیاواز له لایه‌نه‌كانى دیكه له هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ زیاتركردنى دۆست و پاڵپشتى بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان، كه له‌وه‌ها كه‌شوهه‌وایه‌كى سیاسی‌دا لایه‌نه‌كانى دیكه عه‌وداڵى كورسییهكن بۆ تێپه‌ڕاندنى پرسه نیشتمانیه‌كان كه ئایینده‌ى كوردستانیانه و پێویسته‌ى به سازانى لایه‌نه سیاسییه‌كان و نیشتمانییه.
شایه‌نى باسه شاندى ناوبراو سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و له لایه‌ن دلاوه‌ر ئاژگهییهوه پێشوازییان لى كرا‌و بیروڕایان گۆرییه‌وه بۆ جۆریه‌تى په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی