Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فڕۆكەی هاوپەیمانان بۆردوومانی سێ قۆڵی شنگالیان كرد و تیرۆریستانیش زیانیان زۆرە

 شنگال-KDP.info- فەرماندەی لیوای 12ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە شنگال فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە سێ قۆڵەوە بۆردوومانی داعشیان كرد و زیانێكی زۆریشیان بە تیرۆریستان گەیاندووە و چەندان داعش كوژران و بریندار بوون‌.

فەرماندەی لیوای 12ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال عەمید (عێزەددین سەعدۆ سندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات 12ـی نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە سێ قۆڵەوە ‌بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لە شنگال كرد".

عەمید (عێزەددین) گوتیشی: "لە قۆڵی رۆژهەڵاتەوە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان خاڵێكی پشكنینیان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیاتر لە 12 تیرۆریستی داعش كوژران و بریندار بوون، لە لای رۆژئاوا و ناوەڕاستیش خاڵێكی دیكەی پشكنین و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان كوتا و بە هۆیەوە زیاتر لە 10 تیرۆریستی داعش كوژراون و دۆشكەیەكی چواردەونیویشیان لەناو برد و لە ناوەڕاستی شنگالیش تانكێكیان تێك شكاند".

نەشوان بەرزنجی