Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حكوومەت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران دەردەكات

هەولێر-KDP.info-بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی  فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتوون، دوای ئەوەی  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا هیچ پلەبەركردنەوەیەك بۆ مووچە و ناوونیشانی فەرمانبەران لە هەرێم بۆ ساڵی 2015 ئەنجام نادرێت تاوەكو پەسندكردنی بوودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2015، بەڵام بڕیارێكی دیكە دەردەكرێت و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاری دا تا پەسەندكردنی بوودجەی ساڵی ٢٠١٥ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران رابگرێت، بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سكرتارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەستی خستوون، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە وەزارەتەكان و وەزارەتی دارایی ئەنجام دەدرێـت و هیچ كێشەیەك نەماوە.
سەرچاوەكە كە نەویست ناوی ببرێت دەڵێ، ئەنجوومەنی وەزیران لە دواكۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بەردەوام بێت و نەوەستێت.
بە هۆی پلەبەركردنەوەی فەرمانبەرانەوە لە هەرێمی كوردستان، مانگانە یەك ملیار دینار خەرج دەكرێت كە ساڵانە دەكاتە 12 ملیار دینار.

یەحیا سابیر