Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی: ئەگەر بەغدا بوودجە نەنێرێت، نەوتی خۆمان دەفرۆشین

سی‌ئێن‌بی‌سی-KDP.info- (سەرۆك بارزانی) بۆ كەناڵی " سی‌ئێن‌بی‌سی" سەبارەت بە پابەندبوون یان پابەندنەبوون بەو ڕێككەوتننامەیەی كە لە نێوان بەغدا و هەرێمدا هەیە رایگەیاند، "دەبێت عێراق پابەند بێت بەو ڕێكەوتننامەیەی كە كراوە و پارەی هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەگەر ئەوە نەكرا و پارەی كورستان نەنێرێت، ئەوا نەوتی خۆمان دەفرۆشین و داهاتی نەوتەكەی خۆیشمان هەڵدەگرین".

لە میانەی ئامادەبوونی لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی، كەناڵی "سی‌ئێن‌بی‌سی"  دیمانەیەكی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) ئەنجام دا و، سەبارەت بە پابەندبوون یان پابەندنەبوون بەو ڕێككەوتننامەیەی كە لە نێوان بەغدا و هەرێمدا هەیە و هەروەها پرسی ناردنی بەشەپارەی هەرێمی كوردستان،  (سەرۆك بارزانی) رایگەیاند، "دەبێت عێراق پابەند بێت بەو ڕێككەوتننامەیەی كە كراوە و پارەی هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەگەر ئەوە نەكرا و پارەی كورستان نەنێرێت، ئەوا نەوتی خۆمان دەفرۆشین و داهاتەكەیشی هەڵدەگرین".
بەپێی ڕاپۆرتەكەی "سی‌ئێن‌بی‌سی" بێت، عێراق چەند مانگێك (یەك یان دوو مانگ)ـی لە بەردەمدایە بۆ پابەندبوون بەو ڕێككەتنەوە و دەشبێ پارەكەی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بە پێچەوانەوە هەرێمی كوردستان ڕێگای دیكە دەگرێتە بەر.
لە بەشێكی دیكەی دیمانەكەدا (سەرۆك بارزانی) لەسەر ئەو ڕەخنانەی لە سوپای عێراق گیراون، رایگەیاند كە ئەو سێكتەریزمەی ئێستا هەیە، ئەوە دەگەیەنێ كە سەربازەكانی عێراق لاوازن لە تەوژمی ڕووبەڕووبوونەوە و، بەرگریكردنیان لە وڵاتەكەی خۆیان.

سەبارەت بە پشتگیریی ئەمەریكا و هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتییش لە شەڕی داعشدا، (بارزانی) سوپاسی ئەو پاڵپشتییەی ئەوانی كردووە، هەروەها پێویستیی هەرێمی كوردستانی بە چەك و پێداویستیی سەربازی دووپات كردووەتەوە و لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئێمە زۆر سوپاسگوزارین و، سوپاسی ئەمەریكا دەكەین بۆ ئەو پشتگیرییەی كە لە كوردستانیان كردووە، تاوەكو ئێستایش ئەو چەك و كەلوپەلانەمان پێ نەگەییشتوون كە داوامان كردوون و بۆ شەڕی شكستپێهێنانی داعش پێویستن".
هەروەها راشیگەیاند، "من خۆم ئەو پرسەم بۆ ئیدارەی ئەمەریكا و، بەرپرسانی وڵاتانی دیكە بەرز كردووەتەوە، هیواخوازم لەو بارەیەوە وەڵامی ئەرێنیمان بدەنەوە و چەند گۆڕانكارییەك بكرێن".
و/ خالید ئەحمەد