Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئاشكرا بووە كێ بووەتە هۆكاری كەوتنی مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- ئەم هەفتەیە كۆتایی بە لێكۆڵینەوە  لە کەوتنی مووسڵ دێت و دواتر ئەنجامەكان لە رێگەی راپۆرتێكەوە دەخەنە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.
ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنی مووسڵ (مەلا سالم شەبەك) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تاوەكو ئێستا لێكۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ بەرپرسی سەربازی كراوە و ئەمڕۆیش لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ و ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی كراوە، لە ئێستایشدا تەنیا 6 كەس ماوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت و بڕیاریشە ئەم هەفتەیە كۆتایی بە لێكۆڵینەوەكان بێت".
(شەبەك) گوتیشی: "لێكۆڵینەوەكانمان تەواو بێت، هەر ئەندامێك لە ئێمە راپۆرتێك ئامادە دەكات و دواتر كۆی راپۆرتەكان دەكرێتە یەك راپۆرتی هاوبەش و دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنی مووسڵ دەشڵێت: "ئەنجامەكانمان بۆ ئاشكرا بووە كە كێ بووەتە هۆكاری كەوتنی مووسڵ، بەڵام جارێ ئاشكرای ناكەین تاوەكو كۆتایی بە لێكۆڵینەوەكان دێت".

بڵند ئیبراهیم