Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە هەزاران كەس لە چاودێریی حكوومەت سوودمەند دەبن

هەولێر-KDP.info-وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای کرد کە، نزیكەی200هەزار كەس لە چەند بوارێكی چاودێری كۆمەڵایەتی سوودمەند بوونە.

بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتییدیموكراتی كوردستان رەوانە كراوە، ئەوە خراوەتەروو لە 3 مانگی ساڵی 2015 نزیكی 200 هەزار كەس لە چاودێریكردنی كۆمەڵایەتی لە مووچە و چاودێری و حەوانگەوە و خوێندن سوودمەند بوونە.

سوودمەندانیش بەم شیوەیە دابەش بوونە:
- (83616) هاووڵاتی لە خێروبێری چاودێریی خێزان سوودمەند بوونە.
- (110484) كەمئەندام، سوودمەند بوونە.
- (93 ژن) و (12 منداڵ) داڵدە دراون.
- (828) هاووڵاتی لە چاودێریی تایبەت سوودمەند بوونە.
- لە خێروبێری دایەنگەكان، (1570) هاووڵاتی سوودمەند بوونە.
- لە خێروبێری پەیمانگاكان، (923) هاووڵاتی سوودمەند بوونە.
- لە خێروبێری سەنتەرەكان، (1936) هاووڵاتی سوودمەند بوونە.
یەحیا سابیر