Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بوار خۆش دەکەن مەرزی کێلێ بکرێتە نێودەوڵەتی

بەغدا-KDP.info- شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدایان کردووە تا دەراو خۆش بکەن مەرزەکەی کێلێ لە دەڤەری شارۆچکەی پشدر بکرێتە مەرزێکی نێودەوڵەتی؛ چەند جارێکیش لەگەڵ چەند بەرپرسێکی بەغدادا کۆ بوونەتەوە. دەڵێ، ھەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا کۆ بوونەتەوە، بەو کارە ڕازینە.

(شوان قەڵادزەیی) ئەندامی شاندی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدامان کرد و، بەو ئامانجەی چیمان پێ دەکرێ، بیکەن هەتا مەرزی کێلێ لە بەینی شارۆچکەی پشدەر و، سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بکرێتە نێودەوڵەتی؛ تا ئێستا لەگەڵ سەرکۆمار و وەزیری ناوخۆ و، وەزیری دەرەوە و، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ بووینەتەوە و، ھەموویان بەو داواکارییە ڕازینە و، بگرە لە ئێمە سوورترن بۆ ئەوەی ئەو مەرزە بکرێتە نێودەوڵەتی."
(شوان قەڵادزەیی) گوتیشی، پێشتر حکوومەت و سەرۆکایەتیی ھەرێم ڕەزامەندییان بۆ کردنەوەی ئەو مەرزە دەربڕیوە و، بەڵام ئێستا ڕێکارە ئیدارییەکان تەواو دەکەین؛ ئێمەش ھاتووین بۆ بەغدا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئەو بابەتەیان لەگەڵدا باس بکەین، بۆیە ئەوانیش پێی ڕازینە.
دەیشڵێت، بڕیارە لە سەروبەندی ئەو سەردانەدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی و، نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێم لە بەغدایشدا دابنیشن.
بڵند ئیبراھیم