Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود کرد

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) پێشوازی لە (محەمەدی حاجی مەحموود) سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد و، لە دیدارەکەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هەموو لایەك لە ئاست بەرپرسیارێتیی ڕەوشی ئێستادا بن و داهاتوویەكی ئاسوودە بۆ گەلەكەمان مسۆگەر بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 19ـی 4ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (محەمەدی حاجی مەحموود) سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.


لە دیدارەكەدا سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە میحوەری كەركووك تاوتوو كرا. لەم دانیشتنەدا قسە لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان و پێویستیی پاراستنی یەكڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان كرا.


هەر لە دیدارەكەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هەموو لایەك لە ئاست بەرپرسیارێتیی ڕەوشی ئێستادا بن و، داهاتوویەكی ئاسوودە بۆ گەلەكەمان مسۆگەر بكرێت.