Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەردەن میوانداریی پێشبڕکێی دەستەی دژەتیرۆر دەکات

ئەردەن-KDP.ino-بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئەسۆشیەتد‌پرێس) ئەمڕۆ ئەردەن میوانداریی پێشبڕکێی دەستە تایبەتەکانی وڵاتانی بەشدار لە شەڕی تیرۆریزم دەکات کە لە (١٨) وڵاتی جیهانەوە بەشدارن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئەسۆشیەتد‌پرێس)،  ئەمڕۆ ئەردەن میوانداریی پێشبڕکێی دەستە تایبەتەکانی وڵاتانی بەشدار لە شەڕی تیرۆریزم دەکات کە لە (١٨) وڵاتی جیهانەوە بەشدارن و ئەندامانی سەربازیی هاوپەیمانانی شەڕی داعش لە عێراق و، سووریا و، هەروەها هاوپەیمانانی شەڕی ئۆپۆزسیۆنی یەمەنیش لەو کۆڕبەندەدا بەشدارن.

بۆ ئاشنابوونی زیاتری دەستە سەربازییەکانی نێو هاوپەیمانیەتییەکەیە لەگەڵ یەکتری، کۆڵۆنێل (خالید ئەبو حەمەد) گوتی، حەفتەمین پێشبڕکێی جەنگاوەران دەرفەتێکە بۆ سەردەستەی ناو هاوپەیمانیەتی دژی تیرۆریزم کە لە نزیکەوە یەکتری ببینن و، کەڵک لە ئەزموونی یەکتری وەربگرن، بە تایبەتی ئێستا کە تیرۆر بووەتە دیاردە و، هەڕەشەیەکی نێودەوڵەتی و، هەمووان پێویستیان بە شارەزایی شەڕی تیرۆریزمە.
ئەو پێشبڕکێیە لە (١٠) ڕووداوی جۆراوجۆردا خۆی دەبینێتەوە، تیمەکانی وڵاتانی هاوپەیمان چالاکی جۆراوجۆر دەکەن، لەوانە ڕزگارکردنی بارمتەکان لە فڕۆکە و، هەروەها چالاکی سەربازی و، خۆ فڕێدان لە هەلیکۆپتەرەوە.
لە دەسپێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزێکی تایبەتی ئەردەنی بە چالاکی ڕزگارکردنی بارمتەکان دەستیان بە پێشبڕکێیەکە کرد.
شیاوی گوتنە ساڵانە پێشبڕکێی لەو جۆرە ساز دەکرێت، براوەی ساڵی (٢٠١٤)یش چین بوو. لە دیارترین بەشداربووانی ئەمساڵیش ئەمەریکا و، ڕووسیا و، چین و، عەرەبستان و، ئەفغانستانن.
ئەردەن یەکێکە لە ئەندامانی ناو هاوپەیمانەتیی دژی داعش کە بە سەرکردایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، هەروەها پشتگیری پەلامارەکانی شەڕی ئۆپۆزسیۆنی یەمەنیش دەکات.
و/ خالید ئەحمەد