Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنوەری حاجی عوسمان: پلانەکە ١٠٠% سەری گرت

داقووق -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو پلانەی ھێزی پێشمەرگە بۆ گرتنەوەی چەند گوندێک لە دەڤەری شارۆچکەی داقووق دایاننابوو ١٠٠% جێبەجێ کراوە و، سەری گرتووە و، زیانێکی زۆریشیان لە تیرۆریستان داوە.
(ئەنوەری حاجی عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات هەشتی ئەم بەیانییە، ھێزی پێشمەرگە بەپێی پلانێکی پێشوەختە ھێرشیان بۆ گرتنەوەی چەند گوندێک دەست پێکرد لە سنووری شارۆچکەی داقووق خۆشبەختانە توانرا پلانەکە ١٠٠%جێ بەجێ بکرێت وسەرکەوتووش بوون لەجێ بەجێ کردنی.
(ئەنوەری حاجی عوسمان) گوتیشی، لەو شەڕەدا زیانی پێشمەرگە کەم بوو، بەڵام تیرۆریستانی داعش چاکیان لێ کوژرا و، هەرپێنج گوندەکەیش کە مەبەستمان بوو، گرتمانەوە؛ جارێ شەڕەکە دامرکاوەتەوە و، دنیا کڕە.
(عوسمان) ڕایشیگەیاند: "خۆی گوندی عوزێریە و، عەتشانە و، گوامات و، مۆرە و، بانشاخ هەرپێنجەکەیان، هی کوردانە و، داعش کردبوونیە مەکۆی خۆی؛ چ خۆکوژ و، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ھەبوو، لەو گوندانەدا ئامادەیان دەکرد."
بڵند ئیبراھیم